دوای ئه‌وه‌ی سنه و سلێمانی وه‌ك دوو شاری داهێنه‌ری میوزیك و ئه‌ده‌ب له‌لایه‌ن یۆنسكۆوه له ڕێزی شاره داهێنه‌ره‌كانی جیهاندا تۆمار كرا، له شاری سنه كتێبی مێژووی مۆسیقای سنه چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
له رێوڕه‌سمێكدا له ساری سنه كتێبی (مێژووی مۆسیقای سنه) له كه لاله‌ین (مسته‌فا زارعی)یه‌وه كۆ كراوه‌ته‌وه، بڵاو كرایه‌وه و په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا.
ئه‌و كتێبه پاییزی ئه‌مساڵ و له دووتوێی 157 لاپه‌ڕه و به شێوه‌ی دیكیۆمێنت و وێنه‌ی پێشه‌نگان و هونه‌رمه‌ندانی مۆسیقای سنه‌ی له ماوه‌ی70 هه‌تا 80 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌خۆ گرتووه و چاپ كراوه.
هاوكات له ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر كگیبی مێژووی مۆسیقای سنه دوو گرته ڤیدیۆ و دیكیۆمێنتاری و دیمانه له‌گه‌ڵ پێشه‌نگان و هونه‌رمه‌ندانی له‌مێژینه‌ی بواری مۆسیقای كوردی له سنه پیشانی ئاماده‌بوان درا.
هاوكات بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌رگێكی دیكه له كتێبی مێژووی مۆسیقای سنه چاپ و بڵاو ببێته‌وه.
له په‌راوێزی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه كه‌له سینه‌ما به‌همه‌نی سنه به‌ڕێوه چوو، تیپی میوزیكی ئارێز به چه‌ند ئاهه‌نگێك به‌شدارییان كرد.
چاپ بوونی ئه‌م كتێبه له كاتێكدایه له ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یۆنسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه شاری سنه وه‌ك شاری داهێنه‌ر له بواری مۆسیقا له ئاستی شاره داهێنه‌رانی جیهان ناسێندرا و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر چالاكیی و داهێنه‌ریی هونه‌رمه‌ندانی بواری مۆسیقای كوردی له‌و شاره.
سه‌رچاوه/ باس
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.