كاتێ تیپی شانۆیی پادشایی شكسپیر ساڵی 1970 شانۆگه‌ری (خه‌ونی نیوه‌شه‌وی هاوین) ی له ده‌رهێنانی (بیته‌ر برۆك) له‌له‌نده‌ن نمایش كرد، ئه‌م نمایشه بوو به‌خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی نوێ له‌مێژووی ئه‌و تیپه، چونكه (برۆك) له‌م ئه‌زموونگه‌رییه نوێیه‌ی ، سه‌راپای فۆرمه ته‌قلیدییه‌كانی جارانی له‌نمایش كردنی شانۆگه‌رییه‌كانی شكسپیردا تیكشكاند .
ئه‌وه‌بوو بۆ یه‌كه‌م جار كاراكته‌ره‌كانی شكسپیر راسته‌وخۆ جه‌ماوه‌رییان ده‌دواند،له‌رێگه‌ی به‌رجه‌سته كردنی جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر و دروست كردنی پردێكی پته‌وی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بینه‌ردا.
سینۆگرافیا له‌شانۆگه‌ری (خه‌ونی نیوه‌شه‌وی هاوین) بریتی بوو لهسهندوقێكی شه‌ش پاڵۆی ره‌نگ سپی،له‌گه‌ڵ دوو ده‌رگا لهپشتهوهه،له‌بری دارستان و دروست كردنی كهشو هه‌وای رۆمانسی، وه‌ك ئه‌و شێوازه‌ی جاران بۆ ده‌رهێنانی ئه‌م شانۆگه‌رییه پیاده ده‌كرا.
برۆك له‌و شانۆگه‌رییه‌دا ئاشقه‌كانی كرده كه‌سانی زۆر ئاسایی و ساده، له‌وانه‌ی كه له‌ژیانی ئاسایی رۆژانه‌ی خۆماندا ده‌یانبینین، بۆیه بینه‌ر له‌رووی به‌رجه‌سته كردنی هه‌ردوو كه‌سایه‌تی (ته‌تیانا) و (ئاوبیرۆن) دووچاری سه‌رسوڕمان بوو،كاتێ برۆك ـ ئه‌وانی كردبوو بههاوچهشنی په‌هله‌وان بازو و یاری كه‌رانی سێرك، به‌مه‌ش بینه‌ر رووبه‌رووی ئه‌تمۆسفیرێكی سیحراوی بوو، چونكه جاران شتی وای له‌ده‌رهێنه‌رانی دیكه‌دا نه‌بینی بوو، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر شانۆی پادشایی (سترافۆرد ) شوێنی له‌دایك بوونی شكسپیردا .
به‌م نمایشه تیپی شانۆیی شكسپیری پادشایی، بوو به‌خاوه‌نی پله‌و پایه‌كی به‌رزی جیهانیی و ناوبانگی ئه‌و تیپه زێتر له‌جاران په‌ره‌ی سه‌ند، كاتێكیش كه شانۆگه‌ریه‌كه‌ی (بیته‌ر برۆك) له‌سه‌ر شانۆی ( بیلی روز ) له برودوای نمایش كرا، له‌پڕێكا و له‌كاتی نمایش كردنی شانۆگه‌ریه‌كه كاره‌با بڕاو چڕه دوكه‌ڵێك سه‌راپای هۆڵه‌كه‌ی داپۆشی، سه‌ره‌تا بینه‌ران وا هه‌ستیان كرد، كه روداوێك له‌ناو هۆڵه شانۆییه‌كه‌دا رووی داوه، به‌ڵام دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت كه نه‌خێر ئه‌و چڕه دوكه‌ڵه دیمه‌نێكه لهدیمهنهكانی ئه‌و شانۆگه‌رییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌وه‌یه كه بینه‌ران پێش ئه‌وه‌ش بزانن ئه‌و روداوه دیمه‌نێكی شانۆگه‌ریه‌كه‌یه، هیچ له‌وان نه‌یانتوانی وێڕای ئه‌گه‌ری مه‌ترسی كورسیه‌كانی خۆیان به‌جێ بێڵن، به‌ڵكو له‌چاوه‌ڕوانی د امانهوه، به‌و هیوایه‌ی ته‌واوی شانۆگه‌ریه‌كه ببینن.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و تیپه شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بو، بۆ تیپی پادشایی شكسپیر، ئه‌و شۆڕشه ئه‌زموونگه‌رییه‌ی ئه‌و تیپه به‌خۆیه‌وه‌ی بینی، له‌دایك بووی رێكه‌وتێك نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌ره‌نجامی كۆمه‌ڵێ ئه‌زموونی نوێ و توێژینه‌وه‌و به‌دوادا گه‌ڕان بوو، له‌كرۆكی هونه‌ری نواندندا.
(برۆك) یه‌كێك بوو له‌و شانۆكارانه‌ی كه به ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆی، له شه‌سته‌كانه‌وه توانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ ئه‌كته‌ری به توانستی گه‌نج له‌و تیپه‌دا ده‌ست پێ بكات، ئه‌و كات برۆك له ژێر كاریگه‌ری ئه‌نتۆنی ئارتۆ‌و كرۆتۆفسكی كاری ده‌كرد، ستایلی كاركردنیشی پشتی به‌هونه‌ری ئیرتجالی و ئیبتیكاریهوه ده‌به‌ست، كه ئه‌كته‌ر داهینه‌ری بوو، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بینه‌ردا له چوارچیوه‌ی ئهتمۆسفیرێكدا، هاوشێوه‌ی شانۆیی (توند‌و تیژی ) به‌تایبه‌ت ئه‌و كارانه‌ی بیته‌ر هۆل، له‌سه‌ره‌تای كاره‌كانی تیپی شكسپیر پێشكه‌شی ده‌كردن .
كاتێ بیته‌ر هۆل ساڵی 1960 تیپی شكسپیری دامه‌زراند، كۆمه‌ڵێ ئه‌كته‌ری به‌تواناو بوێری له ده‌وری خۆیدا كۆكرده‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌و كاته‌دا به ده‌یان تیپی شانۆیی هه‌بوون، به‌ڵام بیته‌ر باشترین ئه‌كته‌ره بهتوانستهكانی بۆ تیپه‌كه‌ی خۆی راكێشا و هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا رێكخستنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بكات بۆ پشتگیری دارایی و به‌رده‌وام بوونی تیپه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی دووره په‌رێز رابگرێت له شانۆی بازرگانی، كه هه‌ندێك بۆ په‌یدا كردنی سه‌رمایه بۆ تیپ هه‌وڵیان بۆ ده‌دا،له‌لایێكی دیكه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار (بیته‌ر هۆل) هه‌وڵی دروست كردنی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی دا، به‌مه‌ش بیته‌ر بووه خاوه‌نی یه‌كه‌م ده‌ست پێشخه‌ری بۆ دروست كردنی شانۆی دامه‌زراوه‌یی له‌به‌ریتانیادا .
بیته‌ر هۆل ـ هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ پته‌وكردنی بنه‌ماكانی شانۆی شكسپیر له‌رێگه‌ی پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می نایاب، ئه‌گه‌رچی زۆر له‌ره‌خنه‌گران پێیان وایه كه ده‌ستپێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌و تیپه له‌گه‌ڵ پێشكه‌ش كردنی شانۆگه‌ری (لیر پاشا) ی شكسپیر بووه، ساڵی 1962 له‌لایه‌ن بیته‌ر برۆكهوه، پێشتریش له‌گه‌ڵ شانۆگه‌ری (خه‌ونی نیوه‌شه‌وی هاوین) به هه‌مان شێوه، بیته‌ر برۆك ـ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كه بینه‌ر ئاوێته‌ی نمایشی شانۆیی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌پارچه‌یه‌ك له‌جه‌سته‌ی شانۆدا، هه‌میشه‌ش بیته‌ر بایه‌خی بهدیكۆری زۆر ساده داوه‌و كه له‌چه‌ند پارچه ته‌نه‌كه‌یه‌كی لاكێشه‌یی تێپه‌ڕی نه‌كردووه و هێمای سێ پیاوه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بووه لای ئه‌و .
له‌ژێر ئه‌و سێ پارچه تهنهكهیهدا گوزارشتیان له‌هه‌ڵچوونی خۆیان ده‌كرد،لهژێرباو باراندا، به جوله‌ی جه‌سته‌یی .
ماوه‌یه‌ك بوو تیپه‌كه بڕیاری دا هه‌موو ئه‌و شاكاره جوانانه‌ی له (سترافۆرد) پێشكه‌شییان ده‌كرد، ده‌یانگواسته‌وه بۆ له‌نده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین بینه‌ر شانۆگهریهكانیان ببینێ، ئه‌وه‌بوو تیپه‌كه له ساڵانی 1963و 1964و له‌ژێر چاودێری (بیته‌ر هۆڵ) گه‌یشته پۆپه‌ی سه‌ركه‌وتن، له 400همین ساڵیادی شكسپیریش تیپه‌كه زۆرترین به‌رهه‌مه‌كانی شكسپیری به‌و بۆنه‌یه‌وه له سترتفۆرد ـ نمایش كرد، له‌وانه‌ش شانۆگه‌رییه‌كانی (ریچاردی دووه‌م، هنری چواره‌م و هنری پێنجه‌م و چه‌ند شانۆگه‌رییه‌كی تر، هه‌موو ئه‌و شاكاره نایابانه‌ی شكسپیر به‌هاوشێوه‌ی ده‌ستپێكێكی نوێ ی داهێنان بوو بۆ بیته‌ر هۆل، بۆ دواندنی بینه‌رێكی نوێ ی شانۆ، ئه‌و هه‌میشه بۆ ئه‌وه كاری ده‌كرد، كه بینه‌ر بوروژێنێ و هانی بدات پرسیاری لا دروست بێت و خۆی به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی دا بگه‌ڕێت، هه‌روه‌ها (بیته‌ر) هه‌میشه جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه كه ناشێت شكسپیر به زیندوویه‌تی نیشان بده‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ رابووردوو له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌دا به‌راوردییان پێ نه‌كه‌ین كه ئێستاكه له ده‌ورو بهرماندا روو ده‌ده‌ن .
شانۆ بۆ بینه‌رێكی نوێ
له‌گه‌ڵ شانۆگه‌ری هاملێت ـ تیپه‌كه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا كه بینه‌رێكی تایبه‌ت به‌خۆی دروست بكات، بینه‌رێك له نه‌وه‌ی نوێ، هه‌نگاوی یه‌كه‌میش ئه‌وه‌بوو (بیته‌ر هۆل) ساڵی 1976 یانه‌یه‌كی دروست كرد كه زێتر له 40 هه‌زار ئه‌ندام بگرێته خۆی، كه زۆربه‌یان گه‌نج بوون، نه‌وه‌ی كۆنیش چونكه به‌شێوازێكی ساده شانۆگه‌رییه‌كانی شكسپیریان ده‌بینی، ئه‌وانیش له‌و تیپه نزیك بوونه‌وه ، ئه‌مه وای كرد كه ژماره‌ی هه‌وادارانی تیپه‌كه رۆژ له‌دوای رۆژ له‌په‌ره‌سه‌ندن دابێت، هه‌ر له‌و كاته‌دا تیپه‌كه گۆڤارێكی هونه‌ریی ده‌ركرد به‌ناوی ( فلۆرش ) كه به شێوازێكی ساده ئاماژه‌ی به گرنگترین كار‌و چالاكییه‌كانی تیپه‌كه ده‌كرد .
دواتر تیپه‌كه له‌سه‌ر خواستی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هه‌وادارانی ئه‌و تیپه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا هه‌ر ته‌نها خۆی به به‌رهه‌مه‌كانی شكسپیر نه‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵكو چه‌ندین شانۆگه‌ری دیكه‌ی له به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌رانی وه‌ك : دورینمات، بنتهر، برێخت، بیكیت، ئارابال، ئه‌بسن، سترانبیرگ ، ئالبی، ستوبارد،پێشكه‌ش كرد، هه‌روا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ساڵی 1974 شانۆیێكی تری دروست كرد بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه نوێكان و ناویان نا شوێنێكی تر بۆ شانۆ، كه بریتی بوو لهفهزایێكی شانۆیی كراوه، بۆ پێشكه‌ش كردنی كاره ئهزموونگهرییهكان، هه‌روا ساڵی 1977 شانۆیێكی تری له‌شاری له‌نده‌ن دروست كرد به‌ناوی (زی ویر هاوس ) بۆ نمایش كردنی هه‌ندێ له شاكاره‌كانی شكسپیر و نووسه‌ره هاوچاخهكانی تر، به‌فۆرمێكی ئهزمونگهرییانه .
كاتێكیش كه ده‌رهێنه‌ری لاو ( ترفورنن ) ساڵی 1968 ئه‌ركی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵسوڕاندنی تیپه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی، بۆماوه‌ی سێ ساڵان توانی ئه‌و تیپه له‌ئاستێكی باڵادا نیشان بدات و وای لێ هات له‌كۆتایی شه‌سته‌كاندا ژماره‌ی هه‌وادارانی ئه‌و تیپه له‌ملیۆن هه‌وادار زیاتر تێپه‌ڕێنێ ،له‌رووی جیهانیشه‌وه تیپه‌كه بوو به‌خاوه‌نی زێتر له‌په‌نجا بڕوانامه‌ی رێز لێنان .
ترفۆرنن ـ هه‌میشه پێداگری له‌وه ده‌كرده‌وه كه پێویسته ئه‌كته‌ره‌كان بچنه ناواخنی شكسپیرو به چاوێكی كراوه‌وه ئاشنا به‌جیهانی شكسپیر ببن، دوور لهكاریگهر بوون ب تیڕوانینه كۆنه ته‌قلیدییه‌كانی رابووردوو له‌رووی تێگه‌یشتن له‌به‌رهه‌مه‌كانی شكسپیر .
دواتر بیته‌ر برۆك به‌نمایش كردنی شانۆیی (خه‌ونی نیوه شه‌وی هاوین) هوشیارییه‌كی نوێ ی بۆ ده‌رهێنه‌ره نوێكانی ئه‌و تیپه ته‌قانده‌وه .
شانۆگه‌ری (كۆریۆلانوس) له ئه‌وروپا
یه‌كێك له‌شاكاره هه‌ره بهپیزهكانی تیپ له‌كۆتایی حه‌فتاكان شانۆگه‌ری (كریۆلانوس) ی شكسپیر بوو له‌ده‌رهێنانی (تیری هاندس) بوو، كه بوو به‌مایه‌ی ره‌زامه‌ندی و سرنج راكێشانی بینه‌ران له له‌نده‌ن و زۆر له‌شاره‌كانی ئه‌وروپا، له‌ساڵی 1979 ش تیپه‌كه درێژترین گه‌شتی هونه‌ریی خۆی ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌بوو شانۆگه‌ری(كۆریۆلانۆس) له میونیخ و زیوریخ و ڤیه‌نناو ئه‌مستردام و برۆكسل و هامبۆرگ و به‌رلین نمایش كرد، له‌هه‌موو ئه‌و شارانه‌دا ئه‌و تیپه زۆر به‌گه‌رمییه‌وه و له‌ناو چه‌پڵه رێزانی بینه‌ره‌وه پێشوازییان لی كرا، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه به‌سه‌دان بینه‌ر نه‌یتوانی پلیتی بینینی شانۆگه‌ریه‌كه‌یان ده‌ست كه‌وێت، شه‌ڕو شۆڕێكی زۆریش له‌سه‌ر پلیت له‌نێوان هه‌وادارانی ئه‌و تیپه‌دا دروست ببێت .
كۆریۆ لانوس ـ ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌یه كه له‌گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا ده‌گه‌رێته‌وه، نایه‌وێت جله‌كانی خۆی له به‌ر كاته‌وه له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا خه‌ڵكه‌كه برینه‌كانی ببینێ و وه‌ك سه‌رۆكی خۆیان هه‌ڵی نه‌بژێرن، هه‌ندێ له‌ده‌رهێنه‌ران ـ كۆریۆلانوس وه‌ك پیشهوایێكی فاشی و هه‌ندێ جاریش وه‌ك قاره‌مانێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، به‌ڵام (تیری هاندس) كۆریۆلانوس ـ ی وه‌ك كاراكته‌رێكی خاوه‌ن بیر‌و باوه‌ڕێكی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌سایه‌تیه‌كی ئازا‌و چاو نه‌ترس نیشان دابوو جگه له‌و گه‌وره ده‌رهێنه‌رانه‌ی وه‌ك (بیته‌ر برۆك) و (تیری هاندس) و ده‌یان ده‌رهێنه‌ری تر ئه‌و تیپه‌یان له‌مێژووی به‌ریتانیادا به زیندوویه‌تی هێشته‌وه، كه له رابووردوو ئێستاشدا به‌رهه‌مه‌كانی شكسپیری به‌زیندوویه‌تی بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا راگرتووه، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌نیش به‌رده‌وام ئه‌و بهرههمانهله نوێ بوونه‌وه‌دان .
(بیته‌ر) بایه‌خی بهدیكۆری زۆر ساده داوه‌و كه له‌چه‌ند پارچه ته‌نه‌كه‌یه‌كی لاكێشه‌یی تێپه‌ڕی نه‌كردووه و هێمای سێ پیاوه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بووه لای ئه‌و .
له‌ژێر ئه‌و سێ پارچه تهنهكهیهدا گوزارشتیان له‌هه‌ڵچوونی خۆیان ده‌كرد،لهژێرباو باراندا، به جوله‌ی جه‌سته‌یی .
ماوه‌یه‌ك بوو تیپه‌كه بڕیاری دا هه‌موو ئه‌و شاكاره جوانانه‌ی له (سترافۆرد) پێشكه‌شییان ده‌كرد، ده‌یانگواسته‌وه بۆ له‌نده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین بینه‌ر شانۆگهریهكانیان ببینێ، ئه‌وه‌بوو تیپه‌كه له ساڵانی 1963و 1964و له‌ژێر چاودێری (بیته‌ر هۆڵ) گه‌یشته پۆپه‌ی سه‌ركه‌وتن، له 400همین ساڵیادی شكسپیریش تیپه‌كه زۆرترین به‌رهه‌مه‌كانی شكسپیری به‌و بۆنه‌یه‌وه له سترتفۆرد ـ نمایش كرد، له‌وانه‌ش شانۆگه‌رییه‌كانی (ریچاردی دووه‌م، هنری چواره‌م و هنری پێنجه‌م و چه‌ند شانۆگه‌رییه‌كی تر، هه‌موو ئه‌و شاكاره نایابانه‌ی شكسپیر به‌هاوشێوه‌ی ده‌ستپێكێكی نوێ ی داهێنان بوو بۆ بیته‌ر هۆل، بۆ دواندنی بینه‌رێكی نوێ ی شانۆ، ئه‌و هه‌میشه بۆ ئه‌وه كاری ده‌كرد، كه بینه‌ر بوروژێنێ و هانی بدات پرسیاری لا دروست بێت و خۆی به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی دا بگه‌ڕێت، هه‌روه‌ها (بیته‌ر) هه‌میشه جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه كه ناشێت شكسپیر به زیندوویه‌تی نیشان بده‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ رابووردوو له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌دا به‌راوردییان پێ نه‌كه‌ین كه ئێستاكه له ده‌ورو بهرماندا روو ده‌ده‌ن .
ن/ حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.