تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە هێرشەکانیان بۆ سەر گوندەکانی باشووری سەرێ کانی و تەل تەمەر دەستپێکردەوە و پێکدادانی قورس بەردەوامە و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاواره بوون.
بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی سوریا (سانا)، شەڕوپێكدادانی توند لەنێوان هەردوو سوپای توركیا و سوریا لە ناوچەی تەلئەلوەرد لە ڕیفی سەرێ كانێ دروستبوو، بەو هۆیەشەوە دانیشتوانێكی زۆری ناوچەكە ئاوارەبوون.
ئاژانسی (سانا) بڵاویكردووەتەوە، سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی سەر بە وڵاتەكە، هەردوو گوندی مەحمودیە و دەربویان لە ڕیفی سەرێ كانێ داگیركردووە.
ئاژانسی سانای سوری بڵاوی کردەوە؛ سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان چونەتە ناو هەردو گوندی دەربۆ و مەحمودییە لە نزیک سەرێ کانی.
به‌گوێره‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش، سوپای توركیا و ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره كه له ناوچه‌ی عهنیقول هه‌وا ده‌مێننه‌وه، به تۆپ و هاوه‌ن خانوو و ماڵی دانیشتوانی گوندی ته‌ل وه‌ردیان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێ كانیێ كرده ئامانج.
رۆژی (17)ی ئەم مانگە رێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان تورکیا و ئەمەریکا راگەیەندرا و چەند رۆژێک دواتر تورکیا و روسیاش رێککەوتنی ئاگربەستیان لە باکوری سوریا راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.