لە شەوی رابردوەوە (150) بارهەڵگر چەک و تەقەمەنیی لەلایەن سوپای ئەمەریکاوە گەیەندراوەتە رۆژئاوای کوردستان، له سه‌ربازگه‌ی قهسركی له نێوان ته‌ل ته‌مر و ته‌ل بیده‌ر.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، سه‌رووی 300 سه‌ربازی ئه‌مریكا و ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی گه‌یشتۆته سه‌ربازگه‌كه كه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی M4.
ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ده‌شڵێت: نیوە شەوی ڕابردوو دوو كاروانی هێزە ئەمریكاییەكان لە دەروازەی وەلیدەوە گەڕانەوە سووریا كە بەو پێیەش ژمارەی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەكانی هێزەكانی ئەمریكا كە گەڕانەوە سووریا گەیشتە 150 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر، كە بە چوار قۆناغ لە ئێوارەی دوو شەممەوە چوونەوە ڕۆژئاوا.
بەپێی سەرچاوەکانی روانگەی سووری، لەناو ئەو کاروانەدا (35) زرێپۆشی ئەمەریکی هەبون و پێشبینی دەکرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا کاروانێکی دیکە لە رێگەی هەمان دەروازەوە بگەنە رۆژئاوای کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.