کەمێک لهمهوبهر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سوریا و رۆژئاواى كوردستان رایگهیاند" نەمانویست خوێنی زیاتر لەو ناوچەیە بڕژرێت، بۆیە بڕیاری کشانەوەمان داوە.
راشیگەیاند، قسەی لەگەڵ فەرماندە مەزڵوم کردوە کە فەرماندەیەکی کوردە و دڵنیای کردۆتەوە داعش سەر هەڵناداتەوە و پشتیش لە کوردەکان ناکەن.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی تایبەتی فەرماندە کۆبانی کرد کە فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتە و رایگەیاند، کە تێگەیشتنی هەبووە بۆ بڕیارەکانی ئەمریکا.
سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، لەباکوری سوریا بەشێک لەهێزەکانیان دەمێننەوە بۆ پارێزگاریکردن لە بیرە نەوتەکانی ئەو ناوچەیە و چاودێری وردی دۆخی سوریاش دەکەن.
لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا، ترەمپ ئاماژەی بەوەدا ئەگەر تورکیا بەڵێنەکانی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان جێبەجێ نەکات سزای تووندی بەسەردا دەسەپێنم. ئێستا "سزاکانی سەر تورکیامان لابردووە، مەگەر شتێک رووبدات کە ئێمە بەدڵمان نەبێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.