مارك ئیسپەر وه‌زیری به‌رگرى ئه‌مریكا دوێنێ سێشه‌ممه 22ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سێ ئێن ئێنى ئه‌مریكى گوتوویه‌تى "ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ناو ناتۆ شه‌ڕ ناكات".
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پڕسیارك ده‌رباره‌ى تواناكانى جه‌نگ دژى كورده‌كان له باكوورى روژهه‌ڵاتى سوریا، ئیسپەر گوتى: "واشنتۆن پێی وایه توركیا به‌رپرسه له ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ دژى كوره‌كان".
هاوكات له‌و باره‌یه‌وه له درێژه‌ى قسه‌كانیدا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر راپۆرته‌كان كه له‌سه‌ر تاوانى جه‌نگ ئاماده‌كراون راستى و درووستى تاوانه‌كان بسه‌ڵمێنن، ئه‌و راپۆرتانه‌مان بینیووه و چاودێرى ده‌كه‌ین راپۆرتى ترسناك و تۆقێنه‌رن، ئه‌گه‌ر راستى و دروستى ئه‌و راپۆرتانه سه‌ڵمێنرا، ئه‌وه ده‌چێته چوارچێوه‌ى تاوانى جه‌نگه‌وه و من وه‌ك خۆشم گومانم له راستى و دروستى راپۆرته‌كان نییه".
ناوبراو ده‌رباره‌ى تاوانى جه‌نگ دژى كورده‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا و گووتى، به‌رپرسان ده‌بێت به‌رپرسیارى له‌خۆ بگرن و له‌م باره‌وه‌ش حكومه‌تى توركیا به‌رپرسیاره و ده‌بێت به‌رپرسیارێتى ئه‌و دۆخه له ئه‌ستۆ بگرێت، چونكه ئێمه رێناده‌ین ئه‌و شتانه رووبده‌ن".
چه‌ند به‌رپرسێكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به سى ئێن ئێنیان راگه‌یاندبوو، ئه‌وان بڕیاریان وایه ئه‌و هێزانه‌ى كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتگیرى ده‌كرێن و ئه‌نقه‌ره به‌كاریانى هێناوه له په‌لاماردانى باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا چه‌كدارى توندڕه‌ون و په‌یوه‌ندییان به گرووپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه هه‌یه.
له‌م دواییه‌شدا به‌رپرسێكى گه‌وره‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكى به رۆژنامه‌نووسانى گووتبوو، حكومه‌تى توركیا ده‌یتوانى سوپاى ئاساییى خۆى به‌كاربهێنێت له جێگاى به‌كارهێنانى هێزى رێكخراو ئه‌و جه‌رده و چه‌ته و خوێنڕێژانه‌ى به‌كارهێناوه كه ده‌بێت له‌سه‌ر رووى زه‌وى نه‌مێنن.
جه‌یمس جێفرى نێردراوى تایبه‌تى ئه‌مریكا له‌سه‌ر كاروبارى سوریا ئاشكراى كرد گرووپه چه‌كداره‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیرى ده‌كرین تاوانى جه‌نگیان ئه‌نجامداوه دژى كورده‌كانى سوریا به‌هۆى داگیركردنى باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى توركیا هه‌روه‌ها گووتیشى ڤیدیۆ و وێنه‌مان له‌به‌ر ده‌ستدایه كه ده‌یسه‌ڵمێنێت هێزه‌كانى توركیا و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به توركیا تاوانى جه‌نگیان ئه‌نجامداوه دژ به كورده‌كان له سوریا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.