Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 10:58

به‌ڤیدیۆ .. بزانه‌ پۆتین چ فه‌رمانێک به‌ ئه‌ردۆگان ده‌کات

گرته‌ ڤیدیۆكه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌دوای خۆیدا هێناوه‌
کوردستان TV
100%

چالاكوانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌ستاو ده‌ست پێكرد كه‌ تیایدا ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی رووسیا به‌ په‌نجه‌كانی فه‌رمان به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ،سه‌رۆكی توركیا ده‌كات ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌می به‌كراوه‌یی ماته‌وه‌، بپێچێته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ موباره‌ك ئه‌لعانی له‌تویته‌ر نووسیویه‌تی: له‌ هه‌ڵوێستێكی شه‌رمه‌زاركه‌ردا سه‌رۆكی رووسیا فه‌رمان به‌ ئه‌ردۆگان ده‌كات كاغه‌زه‌كانی بپَچێته‌وه‌و ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی سه‌باره‌ت به‌ باكووری سوریا هێناویه‌تی هه‌ڵیبگرێت.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌و بێ مێشكه‌ هێشتا له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی جیهان شه‌رمه‌زار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێ كه‌ به‌راستی ئه‌و بێمێشكه‌.

هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌ هه‌ر له‌ تویته‌ر به‌ناوی سه‌هم نووسیویه‌تی: ده‌جاڵه‌كه‌ی سه‌ده‌ دۆسیه‌ی سوریا به‌ پوتین نیشان ده‌دات، سه‌رۆكی رووسیاش یه‌كسه‌ر فه‌رمانی پێده‌كات كه‌ دۆسییه‌كان له‌به‌رده‌م چاوی كامێراكانه‌وه‌ دابخات، ئه‌میش به‌په‌له‌ واده‌كات.

شایانی باسه‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

11

 

22

سه‌رچاوه‌ / سی ئێن ئێن+ رووسیا ئه‌لیۆم

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.