Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:38

ساڵح موسلیم: به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ تورکیا له‌ رۆژئاوای کوردستان چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی به‌کارهێناوه‌

لەھەندێ شوێن بەڵگە ھەیە و پزیشکەکانیش ئاماژەیان پێکردووە
رۆژئاوای كوردستان
کوردستان TV
100%

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده‌ رایگه‌یاند كه‌ به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ توركیا له‌ رۆژئاوای كوردستان چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێناوه‌. 

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ساڵح موسلیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده‌ رایگه‌یاند كه‌ مه‌به‌ستیان له‌ قبوڵكردنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌وه‌ بووه‌ ده‌رفه‌ت بۆ دانیشتن و رێككه‌وتن بڕه‌خسێت به‌ڵام توركیا پێشێلی ئاگربه‌سته‌كه‌ی كرد. 

راشیگه‌یاند: دوای ئەوەی ئەمه‌ریکاو توركیا به‌ دووقۆڵی ڕێککەوتن، زۆر شت لەناو ئەو ڕێککەوتنە ھەیە كه‌ قبوڵ نەکراون و گەلی ئێمە رەتیدەکاتەوە. 

ده‌رباره‌ی هه‌بوونی به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ توركیا له‌هێرشه‌كانیدا چه‌كی فسفۆڕی قه‌ده‌غه‌كراوی له‌ دژی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان به‌كارهێنابێت، ساڵح موسلیم رایگه‌یاند: بەڵێ ئێستا لەھەندێ شوێن بەڵگە ھەیە و پزیشکەکانیش ئاماژەیان پێکردووە، بەڵام لەسەرووی ئەمەش، ئێمە دانپێدانانی پزیشكیی نێودەوڵەتیمان دەوێت و داوای هاوكاریشیان لێده‌كه‌ین. 

گوتیشی: ئێستا به‌شێك لەو بریندارانە براونەتە دەرەوە بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بابەتە بوەستن تا بزانن چ جۆرە چەکێک بەکارھاتووە. 

ئەوەشی کە لەبەردەست پزیشکەکانی ئێمە ھەیە تا ئێستا نه‌سه‌ڵمێنراوه‌، چونكه‌ ئەو ئامێرانەی کە لەبەردەستدا ھەن وەک پێویست نین، بۆیه‌ ئێمە بانگەوازمان ئاراسته‌ی پزیشکانی نێودەوڵەتی کردووه‌ تاكوو بێن پشکنین و لێکۆڵینەوە له‌و بابه‌ته‌ بکەن. 

له‌ كۆتاییدا ساڵح موسلیم ئاشكرای كرد كه ‌وه‌فدێكی كوردانی سوریا له‌ وانه‌ش ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات و نوێنەری په‌یه‌ده‌ نوێنەری خۆسەری به‌سه‌ردانێك له ‌ئه‌مریكان. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.