فه‌یله‌سوفى فه‌ره‌نسى بێرنارد هێنرى لێڤى، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ى ترمپ له باكوورى سوریا كردى ته‌واو پێشبینى كراوبوو، بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سوریا له‌لایه‌ن دۆناڵد ترمپه‌وه مۆته‌كه‌یه و ته‌واو پێشبینى كرا‌و بوو.
كاتێك كۆنگرێسیش چووه پاڵ سه‌ركۆنه‌كردنى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له باكوورى سوریا و به‌جێهێشتنى كورده‌كان بۆ په‌لاماردانى توركیا، بێرنارد لێڤى هێرشێكى توندى كرده سه‌ر بڕیاره‌كه و به خیانه‌تێكى سه‌ره‌كى ناویبرد بۆ سه‌ر كورده‌كان و به‌هاى ئه‌مریكا.
بێرنارد هێنرى لێڤى له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ى گاردیان گوتى: "ئه‌وه فریوێكى ترسناكه بۆ دیمو‌كراتى، مۆته‌كه‌یه بۆ هاووڵاتیانى كورد و به‌داخه‌وه به‌ته‌واوى چاوه‌روانكراو بوو".
بێرنارد لێڤى له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ كتێبێكى به ناوى ئیمپراتۆریه‌ت و پێنج پاشاكه‌ى بڵاوكرده‌وه و تیایدا پێشبینى ئه‌وه‌ی كردووه، ئه‌مریكا واز له رۆڵى خۆى له ناوچه‌كه ده‌هێنێت بۆ روسیا، چین، توركیا، ئێران و سوونه تووندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به سعودییه‌ى جێده‌هێڵێت.
لێڤى ده‌ڵێت : "نازانم كام له پاساوه‌كانى ترمپ بۆ كشانه‌وه گهمژانهتره، ئه‌وه‌ى كه كورد له جه‌نگى نۆرماندى به‌شدارنه‌بوونه یان ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى سعودییه، كورده‌كان كه‌لوپه‌لى ئه‌مریكى ناكڕن".
"من بڕوام نه‌ده‌كرد تره‌مپ به‌و جۆره كارته‌كانى ئه‌وه‌نده به ئاشكرایى به‌كاربێنێت، له رێگایه‌كى وه‌ها پیس و هه‌روه‌ها ئه‌و پێشبینییه زۆر خراپه‌كانى منیشى تێپه‌راند".
له‌باره‌ى ئه‌ردۆغانه‌وه لێڤى ده‌ڵى: ئه‌و ئامانجه‌كانى جه‌نگ به‌ده‌ستده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش له ژێر هاندانى ئه‌مریكا و گوێ پێنه‌دانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ر كه ئامانجه‌كه‌ى به ده‌ست ده‌هێنێت ئه‌و ده‌ڵێت" من پیاوێكى باشم و پابه‌ند ده‌بم به‌سه‌ر فشاره‌كانى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ژێر چه‌ترى ڤلادمیر پوتین ده‌كرێت كه به ئاشتیهێنهر ناوى ده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌مه بۆ كورده‌كان مۆته‌كه‌یه و به‌داخه‌وه پێشبینى كراوه.
بێرنارد لێڤى ده‌ڵێت، یه‌كێكى دیكه له براوه‌كانى ئه‌م هێرشه ئێرانه چونكه كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا رێڕه‌وێك بۆ سه‌ربازانى ئێران له تارانه‌وه بۆ به‌یروت دروست ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا دووشه‌مه‌ى رابردوو رایگه‌یاندبوو، له ئێستادا ئێران ناوچه‌یه‌كى بۆ پێكبهستنى ئێران، عێراق، سوریا و لوبنان دروستكردووه.
لێڤى ده‌رباره‌ى ئێران گوتیشى، "ئێران ئامانجى خۆى به‌ده‌ستهێناوه و داعش‌یش كه شكستى پێهێنرابوو، چالاكییه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا بووه‌ته بێ به‌ها، دڵهڕاوكێیهكى بۆ ئیسرائیل دروستكردووه و هیچ هاوپه‌یمانێكى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ناتوانێت به ئارامى بخه‌وێت".
بێرنارد لێڤى دوو فیلمى ده‌رباره‌ى به‌رگرى گه‌لى كورد دروست كردووه به‌ناوه‌كانى پێشمه‌رگه و جه‌نگى موسڵ، ئه‌و ده‌ڵێت كاتێك ئه‌مریكا كورده‌كانى به‌جێهێشت ئه‌و به‌هاى خۆى له ده‌ست ده‌دات، "ئه‌مه كردارێكى خۆكوژییه بۆ ئه‌مریكا و له‌لایه‌ن دۆنالد تره‌مپه‌وه ده‌رهێنراوه و ئێمه‌ى ئه‌وروپاش له‌و كردارهداین".
سه‌باره‌ت به به‌هاكانى ئه‌مریكا لێڤى ده‌ڵێت: "بۆ بنه‌ماكانى ئه‌مریكا، بۆ به‌هاكانى ئه‌مریكا، بۆ ناوه‌خنى ئه‌مریكا، ئه‌مه خۆكوژییه هه‌رچى ئه‌وه‌ى تره‌مپ له چه‌ند كاتژمێر، رۆژ و هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌یڵێت هیچ به‌هایه‌كى نییه و كاتێكى زۆرى ده‌وێت بۆ ئه‌مریكا تاوه‌كو به‌هاكانى به‌ده‌ستبهێنێته‌وه، له ئێستادا به‌هاكانى ئه‌مریكا سفره".
لێڤى له درێژه‌ی قسه‌كانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه و رایگه‌یاندووه: هاورێكانم له ئه‌مریكا له هه‌ردوو لایه‌نى شه‌به‌نگى سیاسى شه‌رمه‌زارن له‌وه‌ى كة رووده‌دات.
فه‌یله‌سوفى فه‌ره‌نسى بێرنارد هێنرى لێڤى، له كۆتایى قسه‌كانى گوتویه‌تى: "ئیمه به ده‌گمه‌ن ئه‌م جۆره ناپاكییهمان بینیوه، بێگومان له هه‌موو جه‌نگێك تۆ خوێن ده‌بینى به ده‌ستته‌وه، له جه‌نگه‌كان به شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌وه خوێنى دوژمنهكهته به ده‌ستته‌وه‌یه، به‌ڵام له‌م جه‌نگه خوێنى هاوڕێكانمانه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.