هه‌لیكۆپته‌رێكی سەربازیی توركیا لە نزیك شاری گرێسپی لە رۆژئاوای كوردستان تێكشكاو ئاژانسه‌كانیش ده‌لێن هۆكاره‌كه‌ى ته‌كنیكی بووه.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا "سانا" بڵاویكردەوە تێكشكانی ههلیكۆپتەرەكە بە هۆی كێشەی تەكنیكییەوە بووە، بەڵام وەزارەتی بەرگری توركیا زانیاری لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.
پێشتریش چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاویانكردبووەوە كە ههلیكۆپتەرێكی توركیا بە ناچاری لە نزیك گرێسپی نیشتووەتەوە و دواتر لەلایەن فڕۆكەیەكی ئێف 16ەوە تەقێندراوەتەوە بۆ ئەوەی نەكەوێتە دەست یەكینەكانی پاراستنی گەل "یه‌په‌گه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.