Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 06:43

هه‌سه‌ده‌: بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە 205 هاووڵاتی شەهید بوون

هه‌سه‌ده‌: ئه‌مریكا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرد
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ تاكو ئێستا بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە 205 هاووڵاتی شەهید بوون .

مه‌زڵووم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند" ئه‌مریكا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرد و پارێزگاری له‌ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی نه‌كرد و ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی له‌گه‌ڵ توركیا تێك نه‌چێت ئه‌م دۆخه‌ى به‌سه‌ر رۆژئاوادا دروستكرد.

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات وتىشى" هاوپه‌یمانیی شه‌ڕی داعش به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام ئه‌وان به هۆی پاراستنی هاووڵاتییانه‌وه‌ شه‌ڕی داعشیان راگرتووه‌".

جه‌ختیشی كره‌وه‌" تا ئێستا به‌هۆی هێرشی توركیا 205 هاووڵاتی شه‌هید بوون و دووپاتیشی كرده‌وه‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێم نه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ ته‌نیا لێكتێگه‌یشتن بووه و ئێمە دەستكەوتەكانمان دەپارێزین"‌.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.