کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایدەكات نرخی كارەبای ماڵان زیا ناكرێت، گوتیشی بەهۆی دانانی پێوەری زیرەك لەم قۆناغەشدا بەهیچ شێوەیەک نرخی کارەبا لەسەر ماڵان زیاد ناکەین، تەنانەت بەستن و دانانی پێوەرەکان بۆ هەموو هاوبەشانی کارەبا بێ بەرامبەرە و هیچ تێچوونێکی لەسەر هاوڵاتیان نییە. كرێی كارەبای هاوبەشی ماڵان بە جۆرێكە ئەگەر هاوڵاتیەك لە مانگێكدا چوارسهد و پهنجا یەكەی كارەبا خەرج بكات هەریەكەیەك به پانزه دینار ئەژمار دەكرێت،بەڵام ئەگەر لە چوارسهد و پهنجا تێپەری كرد بۆ نۆسهد و پهنجا یەكە ئەوە چوارسهد و پهنجایی دووەم دەبێتە بیست دینار چەند زیاتر بێت پارەكەی زیاتر دەبێت. كەمال محەمەد ،ئاماژە بەوەش دەكات لەم کابینەیەدا کارەکانی پێوەری زیرەكیان لەوەزارەت رادەستی تیمێکی شارەزاو پسپۆر کردووە و راستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەکاندا سەرپەرشتی پرۆژەکە دەکات لەرووی پراکتیکییەوە لەچەندین گەڕەک و ناوچەی پیشەسازی لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی دەست بەدانانی پێوەرەکانی زیرەک کراو بەمنزیکانە لەو گەڕەک و شوێنانە دەخرێنە قۆناغی تێست، پرۆژەی تۆڕی زیرەک دادپەروەرانەترو زیاتر کارەبا بەهاوڵاتیان دەدات چونکە سەرپێچیەکانی سەر تۆڕی کارەبا و دزینی کارەبا ناهێڵێت و ئاشکرای دەکات.
وهزیری کارهبا: نرخی کارهبای نیشتیمانی زیاد ناکرێت
له چهند گهڕهكێك پێوهری زیرهكی كارهبا تاقیدهكرێتهوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.