Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 14:01

ئه‌مه‌ریکا سزای به‌سه‌ر سێ وه‌زیری حکومه‌تی تورکیا سه‌پاند

وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ و ووزه‌
کوردستان TV
100%

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایانگه‌یاند به‌هۆی له‌شكركێشیـیه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا سزای حكومه‌تی توركیا ده‌ده‌ن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ڕایگه‌یاند سه‌رۆك ترامپ فه‌رمانێكی واژوكردووه‌ بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر توركیا تاوه‌كو هێرشه‌ له‌شكریـیه‌كه‌ی ڕابگرێت و ده‌ستبه‌جێ ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نرێت.

فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆك ترامپ مۆڵه‌ت به‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و خه‌زێنه‌ ده‌دات سزا بسه‌پـێنن به‌سه‌ر كه‌سان و ده‌زگاكانی حكومه‌تی توركیا ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌و كارانه‌ی ژیانی هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م مه‌ترسیـیه‌وه‌ یان هۆكاری ناسه‌قامگیر و تێكدانی ئارامین له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.

بۆیه‌ سێ كاربه‌ده‌ستی باڵای توركیا سزایان به‌سه‌ر ده‌سه‌پـێنرێت. ئه‌وانیش خڵوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری و سوله‌یمان سۆیڵو وه‌زیری ناوخۆی توركیا و فاتح دۆنمه‌ز وه‌زیر وزه‌ی توركیا.

ئه‌م سێ وه‌زیره‌ هه‌موو مۆڵك و سه‌روه‌ت و سامانیان له‌ ئه‌مه‌ریكا سڕده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی سزای زیاتر به‌سه‌ر توركیا نه‌سه‌پێندرێت پـێوسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره‌ ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كه‌ی ڕابگرێت بۆ سه‌ر باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.