شه‌وی رابردوو سەرۆکی ئەمەریکا له زنجیره تویتێكدا ئاشكرای كرد، له دوای كۆتاییهاتنی داعش هیچ سه‌ربازێكیان له سوریا نه‌ماوه كه بكه‌ونه به‌ر هێرشی سوپای توركیا، هاوكات ده‌شڵێت 200 ساڵه كورد و تورك له ناوچه‌كه له‌شه‌ڕدان.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا لە تویتێكدا نووسیویەتی: له ئێستادا یەک لەم سێ بژاردانه‌مان لەبەردەمدایە: ناردنی هەزاران سەرباز و سەرکەوتنی لەشکری، لێدانی دارایی تورکیا زۆر بە توندی لەگەڵ سەپاندنی سزا، یان ناوبژیوانی لە نێوان تورکیا و کوردەکان.
ئەم ڕاگەیاندنەی تره‌مپ هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆڵه ناڕەزاییەی كه له ناوخۆی ئەمەریکا و جیهان، له بەرامبەر بڕیاری پشت تێكردنی ئه‌مه‌ریكا لە کوردەکانی سوریا كه لە ئاست هێرشی لەشکری بەرفراوانی تورکیا دروستبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.