كتێبی"كه‌ركوك نه‌فره‌تی نه‌وت و سته‌می دیمۆگرافیا" له نوسینی "دكتۆر جه‌بار قادر" له ئه‌كادیمیای كوردی بڵاوكرایه‌وه و له ڕۆژانی داهاتوودا له لای كتێبخانه‌كان دهستدهكهوێ۰
كتێبه‌كه ورده‌كاری گۆرینی به‌زۆری دیمۆگرافیای دانیشتوانی پارێزگا و شاری كه‌ركوك له به‌ر ڕۆشنایی به‌ڵگه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و سه‌رچاوه متمانه پێكراوه‌كان ده‌خاته ڕوو و شیدهكاتهوه۰ چیرۆكه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانیش سه‌باره‌ت به كوردانی كه‌ركوك به‌درۆ دهخاتهوه۰
هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ش كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كه‌ركوك پێشكه‌ش كراون و تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكیان به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه هه‌مه‌لایه‌نه لێكدهداتهوه۰ به‌ڵای نه‌وتیش، كه ده‌بوایه ببێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتن بۆ كه‌ركوك و دانیشتووانه‌كه‌ی، به وردی باسی لێوه كراوه و ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو چۆن كورد بوو به قوربانی سه‌ره‌كی دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وت له خاكهكهیدا۰
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.