ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هاوڕێیه‌ك نامه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی بۆ ناردم، نامه‌كه ته‌نها دوو ڕستهبوو و له‌وێدا ده‌یویست بزانێت بۆ كتێب به‌خته‌وه‌ری ناكات؟ چۆن له ڕێی كتێبه‌وه به‌خته‌وه‌ری به‌ده‌ست دێت؟ ئه‌وه‌ی من له قسه‌كانی ئه‌و هاوڕێیه‌وه تێگه‌یشتم ئه‌وه بوو كه ئه‌و هاوڕێیه خوێندنه‌وه‌ی وه‌كو ڕێگه‌یه‌كی گونجاو بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری ده‌بینی و هه‌ر ئه‌م چاوه‌ڕوانییه‌شی له خوێندنه‌وه هه‌بوو! به‌ڵام ده‌بێت ئێمه بپرسین ئایا داواكه‌ی ئه‌م هاوڕێیه تا چه‌نده ڕه‌وایه؟ ئایا كتێب به‌خته‌وه‌ری بۆ مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات؟ یان خوێندنه‌وه ڕێگه‌یه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری؟
سه‌باره‌ت به به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری چه‌ندین كتێب و نامیلكه‌ی جۆراوجۆر هه‌ن، كه به‌شی هه‌ره زۆریان ئه‌و كتێبانه‌ن، كه ڕێگه‌ی به‌خته‌وه‌ری پیشانی مرۆڤ ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت وه‌كو واعیزێك، وه‌عز به گوێی خوێنه‌ردا بده‌ن. له‌نێو ئه‌و كتێبانه‌دا به ده‌گمه‌ن كتێبی گرنگ هه‌یه، كه له ڕیشه‌كانی ئه‌م چه‌مكه بكۆڵێته‌وه و دیوه په‌نهانه‌كانی گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری بۆ مرۆڤ شی بكاته‌وه. به‌ڵام له‌نێو ئه‌و لێشاوه كتێبه‌دا، یه‌كێك له‌و كتێبه گرنگانه‌ی من به‌رچاوم كه‌وتووه كتێبی "به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری" برتراند ڕه‌سڵه، كه كتێبێكی گرنگه سه‌باره‌ت به ڕیشه نهێنییه‌كانی چه‌مكی به‌خته‌وه‌ری و كتێبه‌كه به زمانی ساده نووسراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خوێنه‌رێك به‌ئاسانی ده‌ستی به ئایدیاكانی نێوی بگات، له‌وێدا ئه‌م نووسه‌ره له چه‌ندین دیدگای جیاوازه باس له به‌خته‌وه‌ری ده‌كات و زۆر لایه‌نی ئه‌م چه‌مكه گرنگه شی ده‌كاته‌وه، كه لێره‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه نییه هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌چێته خزمه‌تی ئه‌م وتارهكهوه تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ری.
ڕه‌سڵ له جێگه‌یه‌كدا به‌خته‌وه‌ری به چه‌پاندنه‌وه گرێده‌دات و پێیوایه له هه‌ر شوێنێك چه‌پاندنی ده‌روونی هه‌بوو، له‌وێدا به‌خته‌وه‌ری بوونی نییه. له‌م ڕسته‌یه‌ی ڕه‌سڵه‌وه تێده‌گه‌ین كه به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری هێنده‌ش سه‌خت نییه، به‌ڵكو گرنگه مرۆڤ بتوانێت به‌خته‌وه‌ری خۆی بدۆزێته‌وه. بێگومان چه‌پاندن له هه‌موو جێگه‌یه‌كی دونیادا یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ و له زۆر جێگه‌دا مرۆڤ ناچاره خۆی بچه‌پێنێت، یان له‌لایه‌ن ئه‌وانی دیكه‌وه ده‌چه‌پێنرێت، بۆیه به‌پێی بۆچوونه‌كه‌ی ڕه‌سڵ له‌وێدا مرۆڤ به‌خته‌وه‌ری زه‌وت كراوه. به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ڕه‌سڵ ڕسته‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشتری هه‌یه كه تاڕاده‌یه‌ك گرێدراوی ڕسته‌ی پێشووه و له‌وێدا ده‌ڵێت: "ده‌بێ ئه‌وه بزانین، كه چێژه خرۆشێنهرهكان ڕێگه‌ی به‌خته‌وه‌ری نین."
ئه‌و دیده‌ی لای ئێمه باڵاده‌سته ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه چه‌پاندن ده‌به‌ستێته‌وه به مه‌یلی جنسییه‌وه، به‌ڵام وه‌كو له ڕسته‌كه‌ی پێشوودا ده‌رده‌كه‌وێت، ڕه‌سڵ به‌ده‌ستهێنانی مه‌یله سێكسییه‌كان وه‌كو به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ریی وێنا ناكات. ئه‌و چێژه خرۆشێنهرهكان به ڕێگه‌ی به‌خته‌وه‌ری نازانێت، واته گه‌یشتن به مه‌یله سێكسییه‌كان، مه‌رج نییه گه‌یشتن بێت به به‌خته‌وه‌ریی.
هه‌ر په‌یوه‌ست به به‌خته‌وه‌ریی و تێركردنی مه‌یله جنسییه‌كان، جاندۆست له رۆمانی "مارتینی به‌خته‌وه‌ر"دا ئاماژه‌یه‌كی قه‌شه‌نگ به‌مه ده‌كات. له رۆمانه‌كه‌ی جاندۆستدا مارتنی ئه‌وروپی به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری و دۆزینه‌وه‌ی كتێبی به‌خته‌وه‌ریی سه‌فه‌ر بۆ رۆژهه‌ڵات ده‌كات و دێته شام و له‌وێ زۆر به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت و ئیدی ده‌بێته نیشته‌جێی شام. له‌وێ مارتن ده‌ست به كاری بازرگانی ده‌كات و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت و ده‌كه‌وێت دوای هه‌وه‌سبازی و ئیدی به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ریی بیر ده‌چێته‌وه. ئه‌و تاكه هاوكاره‌ی كه به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی كتێبی به‌خته‌وه‌ریی بۆ مارتن بدۆزێته‌وه، رۆژێك كتێبه‌كه‌ی بۆ ده‌دۆزێته‌وه و بۆی ده‌هێنێت. ئه‌ویش له گه‌رمه‌ی كه‌یف و سهفادایه و به هاوه‌ڵه‌كه‌ی ده‌ڵێت، بڕۆ من كتێبی به‌خته‌وه‌رییم دۆزیوه‌ته‌وه چیتر به‌دوایدا ناگه‌ڕێم. مارتن له‌وێدا مه‌به‌ستی ئافره‌ته كه بۆ ئه‌و ساته گه‌یشتنی به ئافره‌ت بۆ ئه‌و ساتی به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ریی بوو. دواتر مارتن بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه به‌خته‌وه‌ریی كاتی و ساخته بووه و هه‌موو سه‌روه‌ته‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و ناچار ڕاده‌كات بۆ ئیستانبوڵ و ماوه‌یه‌كیش له‌وێ ده‌بێ ده‌كه‌وێته گێژاوێكه‌وه وه‌خته ژیانی خۆی له‌ده‌ست بدات، ئیدی دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وروپا. جاندۆست ده‌یه‌وێت بڵێت بهختهوهرییله ڕێی ئافره‌ت و جنسه‌وه گه‌ڕانی دووره‌وه به‌ده‌ست نایه‌ت. به‌خته‌وه‌ری شتێكه مرۆڤ ده‌توانێت خۆی دروستی بكات و هه‌ر خودی خۆیشی وێرانی بكات. مرۆڤ خۆی سه‌ره‌كیترین دروستكه‌ری به‌خته‌وه‌رییه، نه‌ك كه‌سێكی دیكه بیداتێ. كاتێك مرۆڤ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوو كه‌سێك، ئایدۆلۆژیایه‌ك، یان شتێكی دیكه بیداتێ، ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستیشی بهێنێت به‌خته‌وه‌رییه‌كی كاتی و ساخته‌یه و زوو تێپه‌ڕه و به كۆتا ده‌گات.
له جێگه‌یه‌كی دیكه ڕه‌سل ده‌ڵێت: ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه ده‌بێ ژیانێكی ئارام بێ، چونكه ته‌نها له ژیانێكی ئارامدایه كه خۆشی و ئاسووده‌یی ڕاسته‌قینه ده‌توانێ بژی. ئه‌گه‌ر له‌م رسته‌یه‌ی ڕسڵ وردبینه‌وه ده‌بینین دروستكردنی ئارامی مرۆڤ به‌ده‌ستی خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ویستی ئارامیت بشێوێنێت تۆ ده‌توانی ڕێگری لێ بكه‌یت، بۆیه به‌ده‌ستهێنانی ئارامی كه ئه‌م بیرمه‌نده به به‌خته‌وه‌رییه‌وه گرێی ده‌دات دیسان به‌ده‌ست مرۆڤ خۆیه‌تی. زۆرجار مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی نه‌شێوێت، پێویسته هه‌ندێك شت پشتگوێ بخات و ڕه‌سڵ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: مرۆڤ له ڕێگه‌ی خۆگێلكردن له دنیا ده‌توانێ به‌شێكی زۆر له به‌دبه‌ختی و كڵۆڵییه‌كان له‌سه‌ر شانی خۆی سووك بكات، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش له ته‌مه‌نی لاوی‌دا نه‌ك به درێژایی ته‌مه‌ن. ڕه‌سڵ لێره‌دا كه‌مێك ورد ده‌وه‌ستێت له‌سه‌ر ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی مرۆڤ كه هه‌ستیاریی زیاتره ئه‌ویش ته‌مه‌نی لاوییه، بۆیه ده‌ڵێت له‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌توانی خۆت له هه‌ندێك شت گێل بكه‌ی، واته فه‌رامۆشكردن گرنگه له‌و ته‌مه‌نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌رییمان ون نه‌بێت.
ڕه‌سڵ له جێگه‌یه‌كی دیكه‌دا به وردی باس له جه‌وهه‌ری به‌خته‌وه‌ری ده‌كات و ده‌نووسێت: جه‌وهه‌ری به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه‌یه شێوازی ژیانمان له قوڵایی ناخمانه‌وه هه‌ڵبقوڵێ نه‌ك له حه‌ز و خواستی ڕاگوزه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بن به دراوسێ، یان خزم و كه‌سی ئێمه. مرۆڤ كاتێك خۆی بڕیارده‌ری ژیانی خۆی بوو، یان بۆ خۆی ژیا، ئیدی هه‌موو ساتێكی به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام كه ئه‌وانی تر بڕیارده‌ری ژیان و بیركردنه‌وه و كاره‌كانی بوون، هه‌میشه هه‌ست به نائارامی و دڵته‌نگی ده‌كات و به ده‌گمه‌ن نه‌بیت به‌خته‌وه‌ر نابێت، یان ڕه‌نگه هه‌رگیز به‌خته‌وه‌ر نه‌بێت. بۆیه گرنگه مرۆڤ خۆی بریارده‌ری ژیانی خۆی بێت.
ئێستا ده‌شێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای په‌یوه‌ندی كتێب و به‌خته‌وه‌ریی. ئایا ئه‌گه‌ر به وردی و به قووڵی بخوێنینه‌وه، ده‌بینه مرۆڤی به‌خته‌وه‌ر؟ كاتێك ئینسان ده‌خوێنێته‌وه پێویسته بگۆڕێت. هه‌ر مرۆڤێك خوێندییه‌وه و گۆڕان تێیدا ڕووی نه‌دا (بێگومان مه‌به‌ستم له گۆڕانی خێرا نییه له ماوه‌ی مانگ یان ساڵێكدا)، ئه‌وه پێویسته به خۆداچوونه‌وه بۆ خوی بكات. مرۆڤ كاتێك به قووڵی ده‌خوێنێته‌وه ده‌گۆڕێت له‌و گۆڕانانهشهوه وشیاریی زیاتر ده‌بێت و د‌رك ده‌كات به‌و شتانه‌ی به‌خته‌وه‌ریی و ئارامی ده‌شێوێنن. مرۆڤ له ڕێی خوێندنه‌وه‌وه هه‌ستیاریی زیاتر ده‌بێت و تێگه‌یشتنی له دونیا و ڕوانینی بۆ ڕووداوه‌كان گه‌وره ده‌بێت. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌ستیارییه زۆرجار به‌رامبه‌ر زۆر ناهه‌قی و زۆر ڕووداوی نه‌خوازراو، كه زیانی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت ده‌یكاته كه‌سی خه‌مخۆر و نائارام. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ههستیارییهشه مرۆڤ ده‌كاته بوونه‌وه‌رێك كه وشیاربێت له‌وه‌ی هه‌موو ڕووداوێكی بچووك و ناپێویست ناپه‌یوه‌ندیدار به‌وه‌وه، ئارامی و به‌خته‌وه‌ری نه‌شێوێنن.
من له ڕێی كتێبه‌وه به‌خته‌وه‌ریی ڕووكهشم چنگ نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام بهختهوهرییهكم چنگ كه‌وتووه، كه سروشتییه‌ن خۆم خاوه‌نیم و بهختهوهرییهكهم له هی هیچ مرۆڤێكی دیكه ناچێت. بۆیه به‌خته‌وه‌ریی من ژیان و كردار و بوونی منه. كتیب بووه ئه‌و ڕێگایه‌ی خۆم بدۆزمه‌وه و له‌وێشه‌وه خۆم بناسم و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی بتوانم ژیانم ڕێكبخهم و له‌وێشه‌وه به‌خته‌وه‌ریی دروست بكه‌م. به‌خته‌وه‌ریی له‌نێو ڕووكه‌شی كتێبه‌كاندا نییه، به‌ڵكو له‌نێو قووڵایی كتێبه‌كان و پشت وشهكانهوهیه ئه‌وكاته له هزری ئێمه‌دا كارلێك ده‌كات و ده‌روازه‌كانی خۆناسینمان بۆ ده‌كاته‌وه.
ئێستا ئه‌گه‌ر بمه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و هاوڕێیه بده‌مه‌وه، كه به‌دوای به‌خته‌وه‌رییدا ده‌گه‌ڕێ له‌نێو كتێبه‌كاندا ده‌بێ پێی بڵێم كاتێك ته‌نها به‌ر ڕووكه‌شی كتێبه‌كان ده‌كه‌وین، كاتێك له‌نێو كتێبه‌كاندا ته‌نها بۆ چێژگهڕاین، ئه‌وه ناتوانین به‌خته‌وه‌ر بین، چونكه چێژ حه‌زێكی تیژتێپه‌ڕ و كاتییه. به‌ڵام كه به قووڵایی وشه و دێڕه‌كاندا شۆڕبووینه‌وه، ئه‌وسا به‌خته‌وه‌ریی ڕاسته‌قینه‌مان چنگ ده‌كه‌وێت، به‌خته‌وه‌رییه‌ك كه خۆمان خاوه‌نین و له به‌خته‌وه‌ری ئه‌وانی دیكه ناچێت. ده‌شێت كتێب فێرمان بكات، به پیاسه‌یه‌كی ئێواران، یان گوێگرنگ له موزیكێكی دڵ‌نشین، یان سه‌یركردنی شانۆ، یان فیلمیكی سینه‌مایی قه‌شه‌نگ ته‌واوی رۆژه‌كه‌مان به‌خته‌وه‌ر بین.
كتێب بۆ من ئه‌و ده‌روازه‌یه بوو كه توانیم به به‌خته‌وه‌ریی ئاشنا بم و خۆم بدۆزمه‌وه و كهسایهتیمی لێوه بونیاد بنێم و هه‌ر له ڕێی كتێبه‌وه دوای خه‌ونه‌كانم كه‌وتم و هه‌وڵی بهدیهێنانیانم دا و ئێستاش به‌و وزه‌یه‌وه به‌رده‌وامم كه كتێب به رۆحمی ده‌به‌خشێت.
ن/ئارام كۆشكی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.