چمك و فه‌لسه‌فه‌ی دوژمنی گه‌ل:
ده‌بێ مرۆڤ مل كه‌چی رای زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا بێت، مل كه‌چی بڕیاری ئه‌وانه بێت كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كۆمه‌ڵگایان له‌ئه‌ستۆ دایه ..
ئه‌مه نوێشێكی رووداوه‌كانی ئه‌و گرد بوونه‌وه خێزانیه‌ی نێوان هه‌ردوو برا(بیته‌ر)ی قائیمقام و دكتۆر توماس پشكێنه‌ری ئاو‌و زێرابه‌كانی شار بوو، كه له‌ماڵی دكتۆر تۆماس له‌كه‌شوو هه‌وایه‌كی خێزانداری دا ئه‌نجام درا، تێیدا (بیته‌ر) ی قائیمقام سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگا بۆی نیه ده‌ست له‌كارو باری ده‌سه‌ڵات وه‌ر بدات، به‌ڵام دكتۆرتۆماس كه تازه پۆستی پشكێنه‌ری ئاو‌و زێرابه‌كانی شاری وه‌رگرتبوو، رایه‌كی پێچه‌وانه‌ی بیته‌ری برای هه‌بوو، پێی وابوو نه‌خێر كۆمه‌ڵگا خۆی خاوه‌نی بڕیاره به‌رامبه‌ر به‌و كار‌و بارانه‌ی زیان به به‌رژوه‌ندی گشتی ده‌گه‌یه‌نێت و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ لایه‌نگیری بۆ رای ئازادی گه‌ل ده‌رده‌بڕی، به‌تایبه‌ت له‌پرسی مه‌ترسیه‌كانی به‌ژه‌هراوی بوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كه جێگه‌ی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بوو بۆ سه‌راپای خه‌ڵكی شاره‌كه، ئه‌وه‌بوو له‌ئاكامدا بڕیاری دا، ئه‌و له پێناو ژیانی خه‌ڵكی شاراكه‌ی و ئارامی ویژدانی خۆی كار بكات، مه‌ترسیه‌كان له‌رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كانی له‌رۆژنامه بۆ خه‌ڵكی روون كاته‌وه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی روون كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌قیقه‌تانه تاچه‌ند به‌گران له‌سه‌ر ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌كه‌وێته‌وه و زه‌ره‌رو زیان به به‌رژه‌وه‌ندی كێ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر (بیته‌ر)ی براشی بێت، كه به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌و كێشه‌یه‌دا، چونكه دكتۆر تۆماس پێی وابوو بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به‌و گه‌نده‌ڵیه تاوانێكی گه‌وره‌یه.
هه‌وڵه‌كانی (بیته‌ر)ی قائیمقام كه پێی وابوو ئه‌گه‌ر گه‌له‌كه‌ی ژه‌هر خواردووش بكرێت گرنگ نیه، گرنگ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته كه ئامانجی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌و بوو، بۆ بێده‌نگ كردنی برا دكتۆره‌كه‌ی و واز هێنانی له‌بڵاو كردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كانی به‌گفتوگۆ شكستی هێنا، دكتۆر رازی نه‌بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له‌و گه‌نده‌ڵی و تاوانه گه‌وره‌یه‌دا بكات، بۆیه له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ده‌نگی گه‌ل رێكه‌وتن كه ئاكامه‌كانی بڵاو كردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه هه‌ر باجێكی بێته سه‌ر، ئاماده‌یه بیبه‌خشێت له‌پێناو دركاندنی راستیه‌كان، به‌ڵام دواتر له‌ژێر فشار‌و موغره‌یاته جۆراوجۆره‌كان، یه‌كه‌یه‌كه‌ی رۆژنامه نووسه‌كان و میدیا كاره‌كان پشتیان له‌راستیه‌كان و هه‌ڵوێستی نیشتمان په‌روه‌رانه‌ی دكتۆر تۆماس كرد‌و مل كه‌چ بوون به‌بڕیاركانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته فاشیه بوو به‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی دكتۆر تۆماس به‌ته‌نیا و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی كه‌مینه له‌هه‌ق بێژه‌كان له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بمینێته‌وه، ئه‌و رۆژنامانه‌ی كه سه‌نگه‌ری گه‌ل بوون بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌كانی خۆیان شه‌ره‌فی پیشه‌كه‌ی خۆیان دۆڕاند‌و له‌به‌ڵێنه‌كانی خۆیان په‌شیمان بوونه‌وه، گه‌ل كه‌وته دوای زۆرینه‌ی به‌هێزو ده‌ست به‌رداری هێزه لاوازه‌كان بوو، ته‌نانه‌ت هه‌موو هاواری ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه مادام دكتۆر تۆماس ئاژاوه بۆ گه‌ل ده‌نێته‌وه، ده‌بێت ناوی دوژمنی گه‌لی لێ بندرێت، ئه‌وه‌تا له‌ئاكامدا دكتۆرتۆماس و خێزانه‌كه‌ی و كه‌سه دڵسۆزه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌پۆسته‌كانیان لا ده‌برێن و ئازار ده‌درێن، ته‌نانه‌ت ماڵه‌كشی فڕێ دهدریَِته سه‌ر جاده‌و ئه‌و باجه قورسه‌ی هه‌ق بێژی ده‌دات كه چاوه‌ڕوانی ده‌كرد، به‌ڵام دكتۆر تۆماس له‌وره‌و هێزو بیر‌و باوه‌ڕی به‌تینی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی خۆی ناكه‌وێت و ده‌ركه‌وتنی هه‌موو راستیه‌كان به‌ئاینده ده‌سپێرێ .
لیره‌دا ئه‌بسن ـ پێمان ده‌ڵێت له‌كۆمه‌ڵگا دوو رووه‌كاندا، كاتیَِ سه‌وداسه‌ری به‌بیرو راو دیموكراسیه‌ت و ئازادی ده‌كرێت، دوور مه‌بینه هه‌قیقه‌ت زینده‌به‌چاڵ بكرێت و ببێته قوربانی دوو فاقی و به‌رژه‌وه‌ند په‌رستی.
ئه‌رسه‌لان ده‌روێشی ده‌رهێنه‌ر به‌هه‌ڵبژاردنی شانۆیی (دوژمنی گه‌ل) ی هنریك ئه‌بسن، ویستوویه‌تی چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌واقعێكی تاڵی كۆمهلاَِیهتی به‌رجه‌سته بكات كه په‌یوه‌ست نه‌بێت به‌هیچ زه‌مه‌ن و سنوورێكی جوگرافی، له‌هه‌ر شوێنێك قۆرخ كاری و داگیركاری و ناعه‌داله‌تی هه‌بێت و رای گشتی تێدا سه‌وداسه‌ری پێ بكرێت، ئه‌وه ئه‌و واقیعه وه‌ك یه‌ك وایه، ئه‌گه‌ر له‌نه‌رویجی وڵاتی ئه‌بسن، یا كوردستانی وڵاتی ئه‌رسه‌لان ده‌روێش بێت.
به‌هاوكوف بوونی گوتاری شانۆیی له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن دا، فاكته‌رێكی گرنگی پته‌و بوونی په‌یوه‌ندی بینه‌ره به‌شانۆ، چونكه زۆر جاران بینه‌ر له‌جوگرافیای شانۆدا به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی پێگه‌ی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، هه‌ر كات شوێنێكی له‌و فه‌زایه‌دا نه‌دۆزییه‌وه گوزارشت له‌هزرو بیر‌و باوه‌ڕو خه‌ونه‌كانی بكات،خۆی به‌كاراكته‌رێكی نامۆ ده‌بینی .
به درێژایی زه‌مه‌نه‌كان هه‌میشه ئایدۆلۆژیا‌و فه‌لسه‌فه‌ی شانۆیی له‌نێو ئامرازه‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری دا كاریگه‌ری راستهوخۆو تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه له‌هاوكێشه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م ، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌مه ته‌نگه‌تاوو پڕ له‌مه‌ینه‌تیه‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌و سه‌رده‌می كۆیلایه‌تی و پێشێڵ كردنی مافی مرۆڤ و زه‌وت كردنی ئازادی دا، چه‌شنی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی نه‌رویج و جه‌نگڵستانه‌كانی دیكه‌ی چه‌شنی نه‌رویج كه تێیدا خیانه‌تكارو دزو جه‌رده‌و خاك فرۆشه‌كان ده‌بن به‌سه‌روه‌ری وڵات و كاراكته‌ره وڵات په‌روه‌رو دڵسۆز‌و زانا‌و داناكانیش ناونیشانی دوژمنی گه‌لییان به باڵادا ده‌بڕێت .
بۆیه ده‌رهێنه‌ر له هه‌ڵبژاردنی تێكستدا پشتی به توخمه هاوبه‌شه‌كانی واقیعی تاڵی هه‌ردوو گه‌لی نه‌رویجی و كوردستانی به‌ستووه، ته‌نانه‌ت له‌ملمڵانێ نێو خۆییه‌كاندا هه‌ردوو كاراكته‌ری ( دكتۆر تۆماس و( بیته‌ر) قائیمقام و ئه‌وانی تری دابه‌شی سه‌ر دوو به‌ره كردووه، به‌ره‌یه‌كی زۆرینه كه لایه‌نگری گه‌نده‌ڵكاره‌كانن، لایه‌نگری كه‌مینه كه لایه‌نگری گه‌لن، سه‌رانی ئه‌و دوو لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌ی ململانێ ئه‌گه‌رچی له‌ره‌سه‌ندا بران، به‌ڵام بۆ پاراستنی به‌رژوه‌ندییه تایبه‌تیه‌كان دوژمنی یه‌كترن
زمانی ده‌ربڕین و وه‌رگێرانی تێكسته‌كه ساده‌و پاراوه، بینه‌ر به‌ئاسانی ده‌توانێ له‌فه‌لسه‌فه‌ی نمایشه‌كه بگا‌و واقیعه‌كه به‌چاوی خۆی ببینی، له‌مه‌دا ده‌رهێنه‌ر ژیرانه به‌ته‌نگ خواستی بینه‌رانه‌وه چووه، بۆ وێنا كردن و به‌رجه‌سته كردنی ئه‌و واقیعه پڕ له‌مه‌رگه ساته.
فۆرم ..
ناوه‌رۆك و فۆرم له كاری شانۆیی دا ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و به بێ یه‌كتری ناتوانن ببن به‌پێكهاته‌یه‌كی شانۆیی زیندوو، بۆیه ده‌رهێنه‌ری شانۆیی هه‌وڵه‌كانی خۆی چه‌ند بۆ فه‌راهه‌م كردنی تێكستێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی پڕ ناوه‌رۆك ته‌رخان ده‌كات، ده‌بێت دوو ئه‌وه‌نده‌ش بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی فۆرم و جوانكاریی و توخمه وروژێنه‌ره‌كانی سینۆگرافیای شانۆیی، چونكه ئه‌وه‌ی وشه له‌سه‌ر شانۆ ناتوانێت گوزارشتی لێ بكات، سینۆگرافیا ته‌واوی ده‌كات ، به‌تایبه‌ت له ده‌ربڕینی پرسه سایكۆلۆژی و ده‌روونیه‌كاندا له‌پێناو به‌هاوسه‌نگ راگرتنی پێكهاته‌و توخمه‌كانی شانۆ، كه هه‌ر یه‌ك له‌وان كاریگه‌ری و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه له‌كاری شانۆییدا..به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییه جه‌ده‌لیه‌ی نێوان ناوه‌رۆك و فۆرمی وه‌ك (دوژمنی گه‌ل) تا چه‌ند له‌نمایشه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه؟ یان ئه‌وه‌نده‌ی بینه‌ر تینوویه‌تی به‌فه‌لسه‌فه‌ی نمایشه‌كه شكا، ئه‌وه‌نده‌ش به‌سینۆگرافیا قایل بوو؟ ئایا پێت وایه ته‌نها (ناوه‌رۆك) به‌سه بۆ كاری شانۆیی ؟
خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه به‌ڵێ بێت ئێمه ده‌توانین ئه‌و نمایشه وه‌ك كتێب بخوێنینه‌وه‌و پێویستیمان به‌شانۆ نه‌مێنێ، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ش نه‌خێر بێت، ئه‌وه ده‌بێت بزانین ئه‌و توخمانه‌ی تر چین كه ده‌رهێنه‌ر پشتی پێ به‌ستبوو بۆ تێركردنی هاوسه‌نگی نمایشه‌كه‌ی ؟
بۆشایی سینۆگرافیا
له دوژمنی گه‌ل دا بۆشاییه‌كك له سینۆگرافیای شانۆیی له‌و پێكهاته‌یه‌دا هه‌ستی پێ ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆشاییه به‌هه‌ند وه‌رگیرابوایه، ره‌نگه هاوكێشه‌ی نمایشه‌كه به ئاستێكی تردا ده‌گۆڕاو له گه‌ڵ ناوه‌رۆكدا زێتر له هاوسه‌نگ بوون نزیك ده‌بوونه‌وه.
كێشه‌ی زۆرینه‌ی ده‌رهێنه‌رانی ئێمه له كاری ده‌رهێناندا خۆ به‌ستنه‌وه‌یه به ده‌ق وه‌ك خۆی، بێ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌وه به‌خۆیان بده‌ن شوێنێك بۆ خهیاڵو تێڕوانینی تایبه‌تی خۆیان بدۆزنه‌وه، كه زۆر جاران ئه‌و ئازادی له‌خۆ زه‌وت كردنه ده‌بێته هۆكار بۆ روخانی نمایش، یاخود له بارچوونی ئامانجه‌كان.
كاتی خۆی بیته‌ر برۆك كه (هاملێت) ی شكسپیری بۆ شانۆ ده‌رده‌هێنا، هه‌رگیز خۆی به‌شێوازی بونیاتی ده‌ق نه‌ده‌به‌سته‌وه، به‌ڵكو بونیاتی ده‌قه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه‌و پاشان پارچه‌ی دهكردو سه‌ر له‌نوێ بونیاتی ده‌كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگاكانی وه‌رگرتن لای بینه‌ر ساناترو به چێژتر بێت.
له شانۆیی (دوژمنی گه‌ل) دا چاوه‌ڕێ ی ئه‌وه‌بووم ده‌رهێنه‌ر له‌و ناوه‌رۆكه واقیعیه بخاته نێوچوارچیوه‌یه‌كی نوێ و له‌په‌راوێزی بیر‌و بۆچوونه‌كانی ئه‌بسن دا تێڕوانین و خه‌یاڵی خۆیمان پێ ببه‌خشێت، هه‌ر ته‌نها گوێچكه‌مان پڕ نه‌كات له دیالۆگ، چاویشمان تێر كات له‌جوانی، مێشكمان به هێمای شانۆیی و گوزارشتی درامی زاخاو بداته‌وه، به‌ته‌كنیك و فۆرمی نوێ دوور له‌دیكۆری ته‌قلیدی مردوو، هه‌ست به سیحری شانۆ بكه‌ین .. ئێمه بۆ ئه‌وه دێینه شانۆ، له‌وێدا شانۆ به‌گه‌مه سیحراویه‌كانی خۆی بمان وروژێنێ، رۆحمان تێر كات له‌جوانیه‌كانی، به‌وێنه، موزیك، سه‌ما، گۆرانی، ره‌نگ، ئارایشت، دیكۆر، جلوبه‌رگ، بێده‌نگی ..هه‌موو توخمه‌كانی سینۆگرافیا.
كاتێ تۆی بینه‌ر له‌هۆڵی شانۆیی دێیته ده‌ره‌وه، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه نه‌بیت كه هاتیته ژووره‌وه، كه‌سێكی تر بیت، هه‌ست بكه‌یت شانۆ لهرهگو ریشه‌وه تۆی هه‌ڵته‌كاندووه، پاشان دروستی كردویته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌تدا هه‌ستت به‌و گۆڕانه ده‌روونی و فسیۆلۆژییه نه‌كرد، بزانه كه تۆ وه‌ك بینه‌ر فریو خواردوو كراوی، كاتێكی زۆرت به‌فیڕۆ داوه .
رووناكی له به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌دا
هه‌میشه فه‌زای شانۆیی به‌زمانی وێنه‌ی شانۆیی و فۆرمی رووناكی جوانتر ده‌بێت، ئه‌و رووناكیه‌م له دوژمنی گه‌ل دا نه‌بینی، ئیدی نازانم ئه‌گه‌ر رووناكی بۆ شانۆ ته‌وزیف نه‌كرێت وه‌ك بونیاتێكی درامی بۆ دروست كردنی زمانی وێنه، ئه‌گه‌ر ره‌نگ، ره‌نگه سارد‌و گه‌رمه‌كان كاریگه‌ری خۆیان وه‌ك ده‌لالاتی هێماداری سینۆگرافیای شانۆیی له‌فه‌زای شانۆدا دابه‌ش نه‌كه‌ن، بۆ گه‌یاندنی هه‌ندێ ده‌لالات به زمانی وێنه، ده‌بێت رووناكی چ نرخێكی هه‌بێت ؟
زمانی وێنه
هه‌مان بۆشایی له‌دروست كردنی وێنه‌ی شانۆیی دا بزر بوو، مه‌به‌ستم ئه‌و وێنه درامی و هێماداریانه‌ن كه وه‌ك بیته‌ر برۆك ده‌ڵێت : ئه‌لته‌رناتیفی وشه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه ئاسه‌واره‌كانی خۆیان له‌مێشك و ده‌روونی بینه‌ردا به‌جێ دێڵن و دوای ده‌رچوونی له‌هۆڵی شانۆییدا هه‌رگیز له‌مێشكی بینه‌ردا كاڵ نابنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی ده‌رهێنه‌ر كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌زمانی دیالۆگ له‌سه‌ر شانۆدا ده‌كات به زمانی وێنه‌ی درامی، بۆ ئه‌وه‌ی باری بینه‌ر له‌وه‌رگرتنی دیالۆگدا سووك كات و هه‌ندێ له‌سه‌رچاوه‌كانی وه‌رگرتن بداته چاو له بری گوێ، ئه‌و كات بینه‌ریش هه‌موو هه‌سته‌كانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ وه‌رگرتن، نه‌ك هه‌ر ته‌نها ئامرازی مێشك، ئیدی نازانم هه‌ر بینه‌رێك كه دوژمنی گه‌لی بینی بێت، كامه وێنه‌ی درامی له مێشكدا تۆمار كراوه؟
ئه‌كته‌ر
بێ گومان ده‌رهێنه‌ر دوای تێكست، پشتی به ئه‌كته‌ر به‌ستووه بۆ به‌هاوسه‌نگ راگرتنی نمایشه‌كه‌ی و ریتمی شانۆگه‌ریه‌كه‌ی، كه هه‌ندێ جار به‌های نواندن له‌نمایشدا ده‌گاته تۆپی به‌هاكانی تر‌و هاوسه‌نگی نمایش و سینۆگرافیای شانۆیی له‌سه‌ر هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌كته‌ر ده‌وه‌ستێ و ئه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌م ده‌بێت دوای ده‌رهێنه‌ر كه چاره‌نووسی نمایشی شانۆیی به‌ده‌ست بێت.
ئه‌وه‌تا ئه‌رسه‌لان ده‌روێش، كۆمه‌ڵێ ئه‌كته‌ری بژارده كردووه، كه ئه‌و متمانه‌یه‌ت پێ ببه‌خشن، بۆ ماوه‌ی 105 خولهك ریتمی نمایش له‌سه‌ر شانۆ رابگرن و ئه‌و ده‌رفه‌ته نه‌ڕه‌خسێنن بینه‌ر دووچاری ماندوو بوونوو و سارد بوونه‌وه بێت له‌كاتی ئاوێزان بوونی له‌گه‌ڵ نمایش دا، راگرتنی ئه‌و ریتمه بۆ ئه‌و ماوه دوور‌و درێژه له هۆڵێكی شانۆیی بچووك و تهسكو تریسكی نا ئارام، ده‌سه‌ڵاتی ده‌رهێنه‌رو ئه‌و ئه‌كته‌رانه ده‌رده‌خا كه توانیان روو به‌رووی ئه‌زموونێكی سه‌خت ببنه‌وه.
ئه‌و ئاسته شایه‌سته‌یه‌ی زۆرێك له ئه‌كته‌ره‌كانی دوژمنی گه‌ل نیشانیان دا، بوو به‌كۆڵه‌گه‌ی به هاوسه‌نگ راگرتنی نمایشه‌كه‌و په‌رده پۆشی بۆ هه‌ندێ بۆشایی له سینۆگرافیادا، كه به‌شێكی ئه‌و سینۆگرافیایه له ئه‌داو جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ره‌كان و ده‌نگ و ئیلقای ئه‌وانه‌وه دروست ده‌بوو، هه‌ر كاتێك ریتمی نمایشه‌كه كز بوایه، ئه‌و ئه‌كته‌رانه هاوسه‌نگیان ده‌كرده‌وه، ئه‌گه‌رچی من له یه‌ك تۆنی بڵندی ده‌نگی ئه‌وان و یه‌ك ریتمی و بوار نه‌ڕه‌خساندن بۆ بێده‌نگی و هه‌ناسه نه‌دان نیگه‌ران بووم .
ئه‌كته‌ره‌كان له‌پاڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سینۆگرافیا رۆڵی ریشه‌ییان هه‌بوو له‌راگرتنی ریتمی نواندن، ریتمی نمایش ، ریتمی بینه‌ر، ئه‌م به هاوسه‌نگ راگرتنه‌ی ریتمیش فاكته‌ری تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو له‌وانه :
1.كاریگه‌ر بوونیان به‌تێكست وه‌ك تێكستێكی جیهانیی ده‌وڵه‌مه‌ند كه گوزارشت له ئینسانیه‌تی
ئه‌وان و كۆمه‌ڵگاكه‌یان ده‌كات
2.كاریگه‌ر بوونیان به‌كاراكته‌ره ئه‌كتیفه‌كان، كه كه‌سایه‌تی و رۆڵه‌كانیان له گوڕ‌و تینی ده‌روونی ئه‌كته‌ره‌كان زێده ده‌كات له‌نواندندا .
ده‌رهێنه‌ر ئه‌رسه‌لان ده‌روێش جگه له‌تێكست ،متمانه‌یه‌كی زۆری به‌وه هه‌بووه، كه ئه‌و ئه‌كته‌ره خاوه‌ن ئه‌زموونانه زامنی به‌هاوسه‌نگ راگرتنی نمایشه‌كه‌ی بۆ ده‌كه‌ن له‌رووی راگرتنی ریتمی نمایش و به‌رز راگرتنی سینۆگرافیای نمایش ،له‌رێگه‌ی جه‌سته و پێرفۆرمانسی شانۆیی و ده‌نگ و ئیلقای به‌هێز، له راستیشدا هه‌ر وابوو، ئه‌وان رووی ئه‌كتیفی نواندن بوون، به‌ڵام به‌شداری پێ كردنی چه‌ند ئه‌كته‌رێكی تر كه بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی بۆشایی كاراكته‌ره‌كان له‌سه‌ر شانۆ بوون و ئه‌زموونی هونه‌رییان له‌گه‌ڵ نواندندا لاواز بوو، بوون به دروست كردنی ئه‌و جیاوازییه‌ی وای كرد ئاستی نواندن به گشتی له‌نمایشدا جێگیر نه‌بێت، چونكه هه‌میشه ئه‌كته‌ری به‌توانا زۆرێك له‌ده‌سه‌ڵاتی نواندنی خۆی له‌ئه‌كته‌ری به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گرێت، هه‌ر كات هه‌ستی به مردوویی ئه‌كته‌ری به‌رامبه‌ر كرد، هه‌ست به‌جۆرێك لهداهێزران ده‌كا.
ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و نمایشه، تێگه‌یشتنێكی قوڵییان له‌گه‌ڵ كاراكته‌ره‌كانیاندا هه‌بوو، زۆرێك له شاره‌زایی تیۆری و پراكتیكی رابووردووی خۆیان له‌و نمایشه‌دا به‌رجه‌سته‌كرد.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌رهێنه‌ر ئه‌رسه‌لان ده‌روێش هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی دیكه‌یه و درێژه‌دانه به‌ئه‌زموونه به‌رده‌وامه‌كانی، سوور بوونی ئه‌و نیشان ده‌دات له‌سه‌ر گه‌ڕان به‌دوای كاری جوانتر‌و جوانتر له‌وه‌ی ئێمه هه‌موومان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین .
ن/ حه‌یده‌ر عه‌بدولڕحمان
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.