ئه‌نجومه‌نى جیهانى زێڕ ئاشکرایدهكات پێنج وڵاتى عه‌ره‌بى خاوه‌نى نزیكه‌ى هه‌زار ته‌ن یه‌ده‌گى زێڕن، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش عێراقه. ئه‌نجومه‌نى جیهانى زێڕ له ئامارێكدا بڵاویكرده‌وه هه‌ریه‌كه له سعودیه و لوبنان و جه‌زائیر و لیبیا و عێراق، گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گى زێڕیان هه‌یه له‌نێوان وڵاتانى عه‌ره‌بیدا، كه كۆى یه‌ده‌گى زێڕیان بریتییه له نۆسه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش هه‌زار و چوارسه‌د تۆن زێڕ. له ئاماره‌كه‌دا هاتووه بڕى یه‌ده‌گى سعودیه له زێڕ گه‌یشتووەته سێسه‌د و بیست و سێ هه‌زار و سه‌د تۆن، هه‌روه‌ها یه‌ده‌گى لوبنان گه‌یشتووەته دووسه‌د و هه‌شتا و شه‌ش هه‌زار و هه‌شتسه‌د تۆن، له‌كاتێكدا بڕى یه‌ده‌گى زێڕی جه‌زائیر گه‌یشتووەته سه‌د و حه‌فتا و سێ هه‌زار و شه‌شسه‌د تۆن، یه‌ده‌گى زێڕی لیبیا گه‌یشتووەته سه‌د و شازده هه‌زار و شه‌شسه‌د تۆن، عێراق كه له ریزبه‌ندى پێنجه‌مدایه بڕى یه‌ده‌گى زێڕی گه‌یشتووەته نه‌وه‌د و شه‌ش هه‌زار و سێسه‌د تۆن زێڕ.
عێڕاق یه‌کێک له گه‌وره وڵاتانی خاوه‌ن زێڕه
عێڕاق له ڕیزبه‌ندی پێنجه‌مدایه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.