شانۆ هه‌میشه بۆمن ئه‌و هونه‌ره بووه كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دروست كردووم، هونه‌رێك كه زۆرجار له‌گه‌ڵیدا ئاوێزان بووم، بۆیه هه‌میشه به‌شێكی خوێندنهوهكانم بۆ ئه‌م هونه‌ره و به‌شێكی كاتهكانیشم بۆ بینینی نمایشه شانۆییه‌كان ته‌رخان كردووه، له پازده ساڵی ڕابردوودا هه‌وڵم داوه به‌شی هه‌ره زۆری نمایشه شانۆییه‌كان ئه‌وه‌ی كه توانیبێتم و ده‌رفه‌تم هه‌بووبێت ببینم، هه‌ندێك جاریش وه‌كو بینه‌ر سه‌رنجی خۆمم نووسیوه. ئێستاش به‌شێكی كتێبخانه‌كه‌م ته‌رخانه بۆ كتێبه شانۆییه‌كان و ناوه ناوه لێیان ده‌خوێنمه‌وه. چونكه ئه‌م هونه‌ره ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی مێژووییه‌وه هونه‌رێكی دێرینه، به‌ڵام هه‌میشه نوێ ده‌بێته‌وه و به‌سه‌رناچێت. له‌م وتاره‌دا كه خوێندنه‌وه‌یه بۆ كتێبێك سه‌رنج ده‌خه‌مه سه‌ر جۆرێك شانۆ كه بۆمن جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌ویش شانۆی بێده‌نگه.
بیرمه له پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی بووم، كه بۆ یه‌كه‌مجار بینه‌ری شانۆ بووم، ئه‌ویش له خوێندنگه‌كه‌ماندا دوو خوێندكاری هاوپۆلم شانۆییه‌كی بێده‌نگیان پێشكه‌ش كردین. به‌راستی من له‌و كاته‌وه سه‌رسامی ئه‌م هونه‌ره بووم. ماوه‌ی چاره‌كه سه‌عاتێك ئێمه‌یان له‌گه‌ڵ دونیای شانۆكهیاندا ئاوێته كرد، ئه‌و دوو خوێندكاره‌ی هاوپۆلم به‌داخه‌وه ژیان بواری به هیچیان نه‌دا كه په‌ره به‌م هونه‌ره بده‌ن و هه‌ردووكیان ژیان به‌ره‌و جێگه‌ی دیكه ئاراسته‌ی كردن كه به‌ته‌واوی دووركه‌وتنه‌وه له هونه‌ر و شانۆی بێده‌نگ.
من ناڵێم ئه‌م دوو هاوپۆلهم شانۆیه‌كی گرنگ و پڕۆفیشناڵیان پێشكه‌ش كرد، به‌ڵكو له‌و ته‌مه‌نه و له ساڵی نه‌وه‌ده‌كاندا و به‌و بێ ئیمكانیهتییهوه گرنگ بوو بیر له جۆرێك شانۆ بكه‌نه‌وه كه كاركردن تێیدا ئاسان نییه و سه‌ختی زۆری تێدایه. له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م بیره‌وه‌رییه‌وه ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر یه‌كێك له كتێبه گرنگه‌كانی ئه‌م بواره قسه بكه‌م ڕانانێكی كورتی بۆ بكه‌م. هه‌ر خودی ئه‌م نووسینه‌ش پیشكه‌شه به‌و دوو هاوڕێیه و یادێكه بۆ ئه‌وان.
ئێستا ده‌كرێت لێره‌وه قسه له‌سه‌ر كتێبی "شانۆی پانتۆمایم" كه كۆمه‌ڵێ نوسه‌ر نوسیویانه و (بورهان قه‌ره‌داغی) كردوویه‌تی به كوردی. ئه‌م كتێبه له سێ به‌ش پێكهاتووه و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی له هه‌وڵی ناساندنی ئه‌م جۆره شانۆییهدان له‌گه‌ڵ چه‌ندین وێنه‌ی روونكردنه‌وه.
سه‌ره‌تا وه‌رگێڕ له پێشه‌كیه‌كه‌یدا بۆ ناساندنی ئه‌م هونه‌ره ده‌ڵێت: ره‌گی شانۆی پانتۆمایم به‌قوڵایی مێژوودا درێژ بۆته‌وه، هه‌ر بۆیه په‌یڤی پانتۆمایم (Panotomus) له زمانی یۆنانی كۆندا به‌مانای (ئه‌و كه‌سه دێت كه هه‌موو رۆڵێك ده‌نوێنێت) یان (لاسایی هه‌موو شته‌كان و كه‌سه‌كان ده‌كاته‌وه). به‌ڵام له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانیدا به‌و ئه‌كته‌ره ده‌وترا كه هه‌ڵده‌ستا به نواندنی حیكایه‌تێكی ئه‌فسانه‌یی و لاسایكردنه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێتیه‌كان له رێگه‌ی ئیمائه و جووڵه‌ی جه‌سته‌وه، ئیدی ئه‌و كاره‌ی كه ئه‌كته‌ره‌كه پێشكه‌شی ده‌كرد ناویان برد به پانتۆمایم
پانتۆمایمیش هه‌موو رۆشنبیرییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك سه‌مای جه‌نگ و لاساییكردنه‌وه‌ی گیانداران و سروته‌كانی قوربانیكردن و…هتد له خۆیدا تازه كرده‌وه. یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری پانتۆمایم كه مێژوو ناسیبێتی بریتیه له سه‌مازانی میتۆلۆژی "تلیست" كه ئه‌سخیلۆس له باره‌یه‌وه ده‌دوێ و له پێشكه‌شكردنی شانۆنامه‌ی "حه‌وت دژه‌كه‌ی تیبه" دا به‌كاری هێنا له ساڵی (467)ی پێش زایین‌دا.
چیرۆكی ئه‌م هونه‌ره درێژه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌یرێكی قۆناغه‌كانی بكه‌ین كه پێیدا تێپه‌ڕیوه، ناكرێت رۆڵی گه‌وره‌ی (لۆسیان سۆماستا)ی ئه‌كته‌ر له‌م بواره‌دا كه له‌ساڵانی (125-190)ی زاینی كه توانی شرۆڤه‌ی پێویستیه‌كانی ئه‌كته‌ری پانتۆمایم بكات له بیر بكه‌ین.
له ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌می ئه‌م كتێبه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر پانتۆمایم و نوێگه‌ری كه "ئه‌حمه‌د زه‌كی" نووسیویه‌تی و تێیدا باس له‌و چه‌مكانه كراوه كه بوونه‌ته هۆی نوێگه‌ری له‌م جۆره شانۆییه‌دا، له‌گه‌ڵ بوونی مرۆڤدا سه‌ری هه‌ڵداوه، چونكه هونه‌ری گوزارشتكردنه به جه‌سته و پانتۆمایم هۆیه‌كه بۆ گه‌یاندنی هزر له‌ڕێگه‌ی جووڵه و باره‌كانی جه‌سته‌وه، بۆیه پانتۆمایم گوزارشتكردن نییه له وشه‌كان به ئاماژه‌كانی جه‌سته، به‌ڵام راسته‌وخۆ ده‌توانێت هزر و هه‌سته‌كان بگوێزێته‌وه به‌هۆی جه‌سته‌وه.
له گریكی كۆندا وشه‌ی (Mime) واتای لاسایكه‌ره‌وه‌ی ده‌گه‌یاند، (Imitetor)یش به مانای ئه‌وه‌ی كه ئه‌كته‌ر گوێزه‌ره‌وه‌ی ژیانه له پێناوی گه‌یاندنی بیر و هه‌ست و هه‌ڵچونه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به رۆڵی ئه‌كته‌ری سینه‌مای كۆمیدی (چارلی چاپلن) كراوه، له گرنگیدان به‌م شانۆییه و پێشخستنی، هه‌روه‌ها دواتر تیشك خراوه‌ته سه‌ر بوون و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م شانۆییه له سه‌رده‌می (گریك)دا نوسه‌ر ده‌نووسێ؛ هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی كهدرامای گریكی گه‌شه‌ی كرد، پانتۆمایمش لای گریكه‌كان گه‌شه‌ی به‌خۆوه بینی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌پاندنی ئه‌و نه‌ریته درامیه‌وه بوو، كه نه‌ئه‌بوو ژماره‌ی قسه‌كه‌ر له‌سێ ده‌ور زیاتر ببینێت له تراژیدیا گریكیهكاندا. له‌به‌ر ئه‌وه واپێویستی ده‌كرد كه هه‌موو كهسێتیهكانیتر به شێوه‌ی پانتۆمایم یان به‌ده‌ربڕینی بێده‌نگ بنوێنرێت. دواتریش تیشك خراوه‌ته سه‌ر بوونی ئه‌م جۆره شانۆییه له رۆماو نوسه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌نوسێ؛ هه‌رچه‌نده گریكه‌كان داهێنه‌ری جوڵه‌ی جه‌سته بوون وه‌ك هۆیه‌كی په‌یوه‌ندیكرد، به‌ڵام ئه‌كته‌ره‌كانی پانتۆمایم لهبێدهنگیهكی ته‌واودا نواندنیان نه‌كردوه، چونكه نمایشه‌كانیان له گۆرانی و دیالۆگ خاڵی نه‌بوو به‌ڵام نمایشی بێده‌نگ به‌گشتی له رۆمادا داهێنراوه.
شانۆی پانتۆمایم گوێزه‌ره‌وه‌ی هزر و هه‌سته‌كان به‌هۆی جه‌سته‌وه
كۆمیدیاو تراژیدیای گریكیه‌كان له‌ساڵی(240)ی پێش زاین گه‌یشته رۆما له‌سه‌ر ده‌ستی(لیڤیۆس ئهندرۆنیكۆس) كه لهتارنتۆمهوه هاتبوو. ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه كه له‌هه‌ندێك مێژوونوسهوه پێمان گه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر چی واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه لهرۆمادا هه‌ندێ ئه‌كته‌ری گریكی كه‌م ناوبانگ هه‌بووبن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ئه‌م مێژووه بووه. لاسایكردنه‌وه‌ی پانتۆمایم ده‌گرێته‌وه بۆ (لیڤیۆس ئهندرۆنیكۆس)كه رۆژێك له‌كاتی نواندندا له پێش جه‌ماوه‌ره رۆمانه‌كه‌یدا ده‌نگی خۆی گرت؛ له‌و نمایشه‌دا لیڤیۆس به‌ده‌ربڕینی بێده‌نگ نمایشه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئیدی كاتێك كه تێبینی شه‌وق و چێژی جه‌ماوه‌ری كرد بۆ پانتۆمایمهكهی كه زۆر زیاتربوو له‌نمایشی دیالۆگئامێز. ئیتر هه‌ڵسا به‌پێشكه‌شكردنی نمایشی بێده‌نگ و پانتۆمایم كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌و دیالۆگی تیا نه‌بوو. پانتۆمایم به‌درێژایی مێژوو توانیویه‌تی به‌رده‌وامی به‌بوونی خۆی بدات و له‌سه‌ده‌ی ده‌یه‌می زاینیشدا له كلێساكاندا چه‌ندین چیرۆكی نێو ئینجیل له رێی ئه‌م جۆره نمایشه‌وه پێشكه‌ش كران، كه ده‌ورو تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها دواتر تیشكخراوهته سه‌ر كۆمیدیای راگوزاری، كه به واتای ئه‌و تیمه نوێیانه‌ی له باكوری ئیتالیا و ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا سه‌ری هه‌ڵدا و كۆمیدیایه‌كی جیاواز بوو له كۆمیدیاكانی پێش خۆی و خاوه‌نه‌كانیان ئاره‌زوومه‌ندبوون، هه‌روه‌ها كۆمیدیای راگوزاری به‌وه ناسرابوو كه شانۆی ئهكتهرهكانه نه‌ك شانۆی نوسه‌ره‌كان بێت.
دواتر تیشك خراوه‌ته سه‌ر پانتۆمایمی ئینگلیزی و دیارترین ئاكامه‌كانی ئه‌م شانۆییه شكسپیره. شكسپیر خۆی ئه‌و كۆمیدیا راگوزهرانهی بینیوه و كاریشی لێكردووه له‌وێشدا زۆر به‌ڵگه هه‌ن له‌سه‌ر بوونی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه له شانۆگه‌ریه كۆمیدیاكاندا بۆ نمونه وه‌ك كه‌سێتی "پارۆڵز" له شانۆیی (ئه‌وه‌ی كه باشه باشی بۆ دێت)، هه‌روه‌ها "پارۆڵز" به كه‌سایه‌تی كاپیتانۆی ناسراو ده‌چوو له كۆمیدیای دیلارتیدا، زۆر به‌ڵگه هه‌ن كه هه‌ڵوێسته‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون هه‌ر وه‌ك گفتوگۆ له‌سه‌ر حه‌وت به‌ڵێن بۆ مرۆڤ، به‌ڵام به‌كارهێنانی زمانی ئینگلیزی به‌و مه‌زنییه به هۆی شكسپیر و هاوچهرخهكانییهوه وای له دیالۆگی كۆمیدیا راگوزار كرد، كه ببێت به شتێكی گرنگ و ده‌گمه‌ن و به‌و جۆره كۆمیدیای راگوزه‌ر له ئینگلته‌ره وازی له قسه هێنا و بوو به ده‌ربڕینێكی پوخت"ده‌ربڕینی پانتۆمایمانه"، له توانای شكسپیر، یان هه‌ر نوسه‌رێكی تریشدا نه‌بوو كه چیرۆكێكی نائاسایی وه‌ك چیرۆكی كۆمیدیای ئینگلیزی دابهێنێت.
دواتر تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر دیارترین ئه‌كته‌ره‌كانی شانۆیی پانتۆمایم و ناوی هه‌ریه‌كه له (ماك سنت، چارلی چاپن، باستر كیتۆن، هانی لانگدن،لۆریل، هاردی جان لۆی بارۆ، مسته‌ربین) تیشك خراوه‌ته سه‌ر پێگه و نزیكیان له‌م شانۆییه و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی یه‌كێكی تر له‌و شتانه‌ی زۆر گرنگه بۆ سه‌رخستنی ئه‌م شانۆییه ماكیاژه.
ماكیاژ زۆر كایگهره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی جوڵه له‌لایه‌ن بینه‌ره‌وه، به كوورتی ده‌توانین بڵێین كاری رووپۆشكاری ئه‌مه‌ش به مانای گۆڕینی سیما و ده‌م و چاو دێت یا هه‌ر به‌شێكی تری جه‌سته له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی گیراوه‌ی ره‌نگ و هه‌ویر و كرێم و مكیاژه‌وه…هتد. ئامانجیش له‌م میكیاژكردنه ئه‌فراندن و دروست كردنی شێوه و روویه‌كی زیندووی دیاریكراوه تا گوزارشت له كه‌سێتییه‌ك یا له شێوه‌ی شتێك بكات كه كه‌سی میكیاژكراو ده‌یه‌وێت ته‌قه‌موسی بكات، دیاره ئه‌مه‌ش به‌مه‌رجێك ده‌بێت كه بینه‌ران هه‌ستی پێبكه‌ن.
هه‌روه‌ها زۆرجار نمایش له‌م جۆره شانۆییه‌دا ده‌مامكداره كه ئه‌مه‌ش له سه‌رده‌می ( جیمس)ی یه‌كه‌م و (تشارلز)ی یه‌كه‌مدا گه‌یشتووه لووتكه‌ی ناوبانگ و نه‌مری، هه‌روه‌ها ئه‌م شانۆییه به شێوه‌ی كۆرس له شانۆی گریكدا پێشكه‌ش كراوه، یان وه‌كو لیبوك كه ئه‌و ئه‌كته‌ره‌یه بینه‌ر ده‌هێنێته پێكه‌نین، هه‌روه‌ها تیشك خراوه‌ته سه‌ر چه‌ند لقێكی تر له‌م نماییشه.
ته‌وه‌ری دووه‌م باسێكی (د. محه‌مه‌د هناو عهبدلفتاح)ی له‌خۆگرتووه به‌ناوی (له شانۆی پانتۆمایمدا، بێده‌نگی ده‌دوێت و په‌یڤه‌كان ون ده‌بن) ئه‌مه‌ش به‌م نمایشه ده‌وترێت كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌گاته بینه‌ران به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نا ببرێت بۆ به‌كارهێنانی وشه. مه‌شق و شێوازه‌كانی ئهدائكردنی نواندنی بێده‌نگ له به‌رنامه ریفۆرمیستی فه‌ره‌نسی گه‌وره "جاك كۆبۆ" ههڵقهڵاوه، كه له ناو ده‌زگا شانۆییه گرنگه‌كه‌یدا ئه‌و راهێنان و مه‌شقانه بوو بنه‌مایه‌كی پراكتیكی بۆ ئه‌م هونه‌ره. (ئیتان دیكروا) ده‌رچووی ئه‌م ده‌زگایه‌یه و بووه دامه‌زرێنه‌ری تیۆر و مامۆستای په‌روه‌رده‌یی بۆ هونه‌ری پانتۆمایم، ئه‌م ئه‌فرێنه‌ره‌ی هونه‌ری مایمی پوخت جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌هێشتنی رۆمان ئامێزی درامی، هه‌روه‌ها زۆر له هونه‌رمه‌ندانی ناودار "ئه‌كته‌رانی هونه‌ری نواندنی بێده‌نگ" سودیان له‌م ئه‌زموونه وه‌رگرتووه،له‌وانه(جان لۆی بارۆ، چارلی چاپلن، مارسیل مارسۆ)به‌ڵام ئه‌مه‌ی دواییان توانی كانییه‌كی روون له نواندنه بێدهنگهكهیدا بقۆزێته‌وه و كارپێبكات له ناو ده‌زگا هونه‌رییه‌كه‌یدا.
ته‌وه‌ری سێیه‌م (شفیق المهدی) نووسیویه‌تی و تایبه‌ته به ده‌ق له هونه‌ری بێده‌نگدا، خاڵی گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ئه‌كته‌ری به‌رجه‌سته‌كاری ئه‌م نمایشه توانا و سه‌لیقه‌ی ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت، كه بتوانێ ئه‌وه‌ی له ده‌قدا نووسراوه بیكاته جوڵه و به‌شێوازێكی وا به‌رجه‌سته‌ی بكات به ته‌واوی له بینه‌ری بگه‌یه‌نێت، نووسه‌ر له باره‌ی گرنگی شانۆیی بێده‌نگه‌وه ده‌نووسی؛ شانۆی بێده‌نگیش یه‌كێكه له‌و جۆگه‌له شیرانه‌ی كه كاریگه‌رێكی گرنگ ده‌خاته سه‌ر داشۆری خوێیاوكی زه‌وی و پاراوكردنی خاكی داهێنان، ئه‌مه‌ش دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرنگیه‌یه كه له رووی جوانكاری و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه‌تی، له هه‌مان كاتدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ر رابوونێكی ژیاری په‌یوه‌سته به‌و رابوونه‌ی كه له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ژیاندا دێته گۆڕێ، بانگهشهكردنیش بۆ شانۆی بێده‌نگ به ته‌نها له ئه‌نجامی كارتێكردنی شانۆی ئه‌وروپیه‌وه نایه‌ته‌دی، له كاتێكدا هونه‌ری بێده‌نگی عیراقی قوناغه گرنگه‌كانی بڕی و سه‌رنجی بۆ دیدگایه‌كی تایبه‌ت له رووی فیكری و ته‌كنیكیه‌وه راكێشا، ئابه‌م شێوه‌یه درامای بێده‌نگ یه‌كێكه له‌و هونه‌رانه‌ی كه پشت به (بینینی ره‌ها) ده‌به‌ستێت، هه‌ر بۆیه پێویسته هۆیه‌كانی نمایشكردن توانای ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌یان هه‌بێت. ته‌وه‌ری چواره‌م بابه‌تێكی گۆڤاری (الفنون)ی له‌خۆ گرتووه و ته‌رخانه بۆ قسه كردن له‌سه‌ر رۆڵی مارسیل مارسۆ له هونه‌ری پانتۆمایمدا، بێگومان مارسیل مارسۆ یه‌كێكه له دیارترین ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌م هونه‌ره و توانی له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا بوونی خۆی بسه‌لمێنێ، چونكه ئه‌و (35) ساڵی ته‌واو له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆكان ژیانی برده سه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها وشه‌یه‌ك بدركێنێت، ئه‌و جارێ به خه‌مۆكیه‌وه به رۆژنامه نووسانی (تایم/لایڤا)ی وت؛ من به‌ندی پیشه‌كه‌مم. ئه‌مه ئه‌و فاكته‌ره گرنگه بوو كه وزه‌ی به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی پێبه‌خشی.
مارسۆ سه‌ره‌تای خوێندنی هونه‌ری له په‌یمانگه‌ی (شارل دولان) به هونه‌ری پانتۆمایم ده‌ستی پێكرد له ساڵی (1945) و له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ندی فه‌ره‌نسی (ئیتیان دۆكروا)، گرنگترین ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی (مارسۆ) به‌رجه‌سته‌ی كردوون.
(حه‌وت گوناهه ره‌سه‌نه‌كه، مێرده‌زمه‌ی جانتا دز، درووستكه‌ری ماسكه‌كان، چوار وه‌رزه‌كه) كه‌ی ئه‌مه‌ش دواییان ئه‌زموونی پرۆفیشناڵی مارسۆ ده‌رده‌خات، هه‌روه‌ها (دروستكردنی جیهان) كه ئه‌م به‌رهه‌مه ناوبانگیجیهانی به مارسۆ به‌خشی. مارسۆ له شانۆدا هه‌میشه ویستویه‌تی گوزارشت له‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره بكات، كه پێوه‌ی ده‌تلێته‌وه و هه‌رگیز خیانه‌ت له ده‌ربڕین ناكات.
ن/ ئارام كۆشكی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.