Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:51

ئەڵمانیا: به‌شدارى چالاکییه‌کانى ئەمریکا له‌ گەرووی هورمز ناکه‌ین

ئەڵمانیا دەستپێشخەرییەکەی ئیدارەی ترەمپ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئیدارەی ئەمریکا بەفەرمی داوای لە ئەڵمانیا کردووە بەشداربێت لە پاراستنی جموجۆڵی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، به‌لام هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، كه‌ وڵاتەکەی بەشداری لە هیچ ئەرکێکی ئەمریکا تایبەت بە ناوچەی گەرووی هورمز ناکات.

لەنوێترین وەڵامی فەرمیدا سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی ئیدارەی ترەمپ تایبەت بە پاراستنی رێڕەوە ئاوییەکانی کەنداو لە ناوچەی گەرووی هورمز، هایکۆ ماس رایگەیاند" ئەڵمانیا بەشداری لە ئەرکە دەریاییەکەی ئەمریکا تایبەت بە پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمزدا ناکات.

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتیشی" ئەڵمانیا دەیەوێت خۆی لە هەڵکشانی زیاتری گرژییەکانی ناوچەکە بەدووربگرێت و کێشەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کەنداو پێویستیان بە چارەسەر سەربازی نییە.

تاوەکو ئێستا جگە لە بەریتانیا، زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا بڕیاری بەشداریکردنیان لەو هێزە دەریاییەدا نەداوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.