له‌هه‌موو شوێنێكی دنیادا ئازادی له سینه‌مادا ئازادییه‌كی ره‌ها نیه، به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی كه‌وتونه‌ته ژێركۆمه‌ڵێ فشاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی و ئایینی، یاخود یاسایه‌كیان بۆ سنووردار كردنی كاری درامی و سینه‌مایی نیه، به‌ڵكو بڕی ئه‌و ئازادییه له شوێنێك ده‌گۆڕێت بۆ شوێنێكی تر، به پێی شارستانیه‌ت و باری رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و شوێنه..به تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا، هه‌میشه ره‌چاوی داب و نه‌ریتی گشتی و ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتیمانی تێدا ده‌كرێت.
له‌نێوان ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌ی به‌چاوێكی كراوه سه‌یر ده‌كرێن، سێ ره‌هه‌ندی سه‌ره‌كی هه‌ن كه بریتین له:
سیاسه‌ت، ئاین، سێكس، تێپه‌ڕاندن له‌هێڵی سووری ئه‌و سێ ره‌هه‌نده سنوورداره كارێكی سه‌خت و دژواره، هه‌تا له‌و وڵاتانه‌شدا كه‌خاوه‌نی دیرۆكێكی دوورودرێژن له سینه‌مادا.
تا ئێستاكه‌ش له‌گه‌ڵ دابێت له‌كوردستاندا یاسایه‌ك نیه بۆ سانسۆر دانان له‌سه‌ر زۆر له‌و كاره درامی و سینه‌ماییانه‌ی له‌كوردستاندا به‌رهه‌م ده‌هێندرێن، ئه‌وانه‌ش كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌هێندرێن، هه‌ندێ له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ناكه‌ونه ژێر سانسۆر‌و ئه‌و بێ سانسۆریهش كۆمه‌ڵێ ئه‌نجامی نه‌رێنی زۆر كاریگه‌ریان لێ ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی رههاو دوور لهرهچاو كردنی هیچ بنه‌مایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی وه‌ك بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی كوشنده ده‌چنه ناو خێزانی كورد‌و ده‌بنه فاكتهربۆههرهس هێنانی بنه‌ما ئه‌خلاقی و پهروهردهییهكانمانهوه، هیچ جیاوازییان نیه له‌گه‌ڵ كاری تیرۆر و تۆقاندن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا یاسایه‌كیش نیه بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌كوردستاندا به‌رهه‌م ده‌هێندرێن، كه‌زۆر جاران ئه‌و بۆشاییه ده‌بێته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لێك كێشه‌ی هونه‌ری له‌و بواره‌دا.
بێگومان به‌هۆی غیابی یاسا‌و سانسۆری فه‌رمی له‌سه‌ر كاره درامی و سینه‌مایه‌كان، سانسۆری رای گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆشیال میدیا شوێنی ده‌گرێته‌وه، كه زۆر جاران به‌لاڕێدا ده‌بردرێت و كۆمه‌ڵێ ئاژاوه‌ی لێ‌دروست ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاژاوه‌یه ئه‌نجامێكی چاره‌سازی ئه‌وتۆی لێ بكه‌وێته‌وه كه سوود به‌خش بێت بۆ ئایندهی سینه‌مای كوردی، له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه سینه‌مایه‌كان، مه‌رجه‌ع و زانا ئاینییه‌كان و سه‌نته‌ره ئاینییه‌كان ده‌بنه شوێن گره‌وه‌ی یاسا، وه‌ك زانكۆی ئه‌زهه‌ر له‌میسر كه فه‌توای له سه‌ر چاره‌نووسی زۆر فیلمی سینه‌مایی داوه، له‌وانه‌ش له‌سه‌ر فیلمی (محه‌مه‌د ره‌سول الله) ی ده‌رهێنه‌ری ئێرانی محه‌مه‌د مه‌جیدی ـ و كێشه‌ی ده‌ركه‌وتنی روخساری پێغه‌مبه‌ر و قه‌ده‌غه كردنی ئه‌و فیلمه له‌زۆر له‌وڵاتانی جیهانیی، قه‌ده‌غه كردنی نمایشی فیلمی (رساله) له سعودیه‌و ده‌یان فیلمی تر كه به‌فه‌رمانی سه‌رچاوه ئاینییه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه كراون له‌نمایش كردن‌دا، وه‌ك چۆنیش زۆر فیلمی دیكه قه‌ده‌غه كراون به‌هۆی سیاسه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت لای ئه‌و سه‌ركرده‌و فه‌رمان ره‌وایانه‌ی ره‌وتی فیلمه‌كانیان به دڵ نه‌بووه، یا پێیان وابووه سوكایه‌تی به وان و سیاسه‌ته‌كانیان ده‌كات.
جگه له‌پرسه ئاینیی و سیاسی و سێكسیه‌كان، چه‌ندین پرسی تری وه‌ك: هاندانی تیرۆر، بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و توند‌و تیژی و تۆقاندن، تێكدانی ره‌وشتی كۆمه‌ڵگا، سوكایه‌تی كردن به‌موقه‌ده‌ساتی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، سوكایه‌تی كردن به‌كه‌سایه‌تی و رموزی نه‌ته‌وه‌یی، هاندانی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، رێكلام كردن بۆ كالای قه‌ده‌غه‌كراو، تێكدانی دۆستایه‌تی نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تی، هاندانی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و نا سه‌قامگیریی، بڵاو كردنه‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕی متهتهریف و ده‌یان پرسی تر كه یاسا دیاری ده‌كات و له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و رۆشنبیریی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه جێ به جێ ده‌كرێت.
هێڵی سوور له‌فیلمی كوردی دا
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باس له‌هێڵه سووره‌كانی فیلمی كوردیش بكه‌ین، ئه‌وه پێویسته له‌سێ ره‌هه‌نده‌وه بڕوانینه پرۆسه‌كه:
1.له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه:
به‌گشتی چونكه كورد سینه‌مای نیه، بۆیه هیڵی سووریشی كه‌م بووه، ئه‌گه‌ر جارجاره‌ش لهفیلمێكا حاڵه‌تێكی ناوازه هه‌بووبێت، ئه‌وه حاڵه‌تێكی كاتی بووه‌و و نه‌بۆته دیارده، كاتێك ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌بنه حاڵه‌تی نامۆ ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕاندن بێت له‌سه‌ر واقیع و داب و نه‌ریته ته‌قلیدییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه، ئه‌وه بێگومان رووبه‌رووی ته‌وژمێكی نه‌رێنی ره‌تكردنه‌وه ده‌بێته‌وه، زۆرینه‌ی تهوژمهكانیش ئاراسته‌ی ده‌رهێنه‌رو ئه‌و ئه‌كته‌رانه ده‌بنه‌وه كه به‌بیانووی ته‌وق شكاندن و ده‌رچوون له‌ته‌قلیدیه‌ت و پێشكه‌وتنی سینه‌ما ده‌ست پێشخه‌ر ده‌بن له‌دروست كردنی هه‌ندێ دیمه نی وروژێنه‌ر.
له‌و وڵاتانه‌ی كه ئاستی هوشیاریی وپێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیان تێدا دیاری كراوه، یا پرسی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیان تێدا جێگیره، ناتوانن سنووره ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تێپه‌ڕێنن و هه‌میشه ده‌كه‌ونه ژێر سانسۆرێكی توند، چونكه نایانهویَِ سینه‌ما كۆمه‌ڵگا به ئاراسته‌یه‌كی دژ به‌ئایین و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه باوه‌كاندا بێت، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و وڵاتانه مێژووییه‌كی دوور‌و درێژیان هه‌بێت لهسینهماو چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ست رۆیشتوو بن له‌پیشه‌سازی سینه‌مادا، ئه‌وه‌تا هیند له‌وڵاته هه‌ره لهپێشهكانه له‌رووی بڕی به‌رهه‌مهێنانی فیلم، كه‌چی تا ئێستا سنووری خۆی له‌م رووه‌وه پاراستووه، بۆ پارێزگاری كردن له داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه تایبه‌تیه‌كانی خۆیه‌وه.
ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له‌رووی هونه‌ری سینه‌ماوه ململانێ لهگهلً هۆلیۆد دا ده‌كات و عه‌رشی سینه‌مای ئه‌مر یكی هه‌ژاندووه، كه‌چی تا ئێستا هێڵی سووری نه‌به‌زاندووه‌و توخمی وروژاندنی نه‌خستۆته ئه‌و قالبه زه‌قه‌ی به فۆرمێكی نامۆ ده‌ركه‌وێت له‌سینه‌مادا.
2. له‌رووی هونه‌رییه‌وه:
ئهگهرئامانج له‌دروست كردنی گرته‌ی وروژێنه‌ری وه‌ك ماچ به‌پاساوی ده‌رچوون له‌ته‌قلیدیه‌ت و گۆڕانكاری له‌فۆرم بێت، ئه‌وه ئێمه له‌سینه‌مای كوردی دا دووچاری ده‌یان كۆسپ‌و ئاریشای هونه‌رین له‌رووی ته‌كنیكی سینه‌مایی كه وه‌ك بۆشاییه‌كی گه‌وره ده‌رده‌كه‌ون، به‌چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و بۆشاییانه ره‌نگه بتوانین پیشه‌سازی سینه‌ما له‌كوردستاندا دروست كه‌ین كه تا ئێستا نیمانه‌و ناتوانین بڵێین خاوه‌نی سینه‌ماین..
به‌ڵام دروست كردنی گرته‌ی وروژێنه‌ر به‌مانای پێشكه‌وتنی سینه‌ما نیه، ئه‌وه‌تا زۆرینه‌ی فیلمه میسرییه‌كان له‌و گرتانهیان تێدایه، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه میسر وڵاتێكی پێشكه‌وتووی سینه‌مایه و ئێران وڵاتێكی دوا كه‌وتووی سینه‌مایه مادام گرته‌ی وروژێنه‌ری تێدا نیه، زۆر جاران ئه‌و گرتانه، ته‌نیا به‌ئامانجی بازرگانی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی لاوه‌كان و گه‌مه كردن به مێشك و هه‌ست و نه‌ستیانه، ئه‌و لاوانه‌ی كه‌خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی بینه‌رانن ئه‌و فیلمانه‌دا.
ئێستا له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای سینه‌ماو گۆڕانی چه‌مكی سینه‌ما، سینه‌مای ئه‌مریكی و ئه‌وروپیش ئه‌و بایه‌خه به‌گرته‌ی وروژێنهرنادهن، چونكه كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی ئه‌وه‌نده تینووی گرته‌ی وروژێنه‌ری وه‌ك ماچ نیه، ئێستا ئه‌لته‌رناتیفی تریان هه‌یه بۆ راكێشانی بینه‌ر، ئه‌وه كۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتیه تینووه‌كانی سێكسن كه تامه‌زرۆی گرته‌ی وروژێنه‌رن، به‌ڵام ئه‌و گرتانه‌ش كاتێ به‌سه‌قه‌تی ده‌خرێنه ناواخنی فیلمه‌كه، ئه‌وه سه‌راپای فیلمه‌كه ده‌شێوێنن.
لای ئێمه كچه ئه‌كته‌رێكی كورد بۆ یه‌كه‌م جار دێته به‌رده‌م كامێرای سینه‌ما، وایان تێ گه‌یاندووه كه به ماچێك ته‌وقێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌شكێنێ و ته‌وژمێكی میدیایی دروست ده‌كات و له‌په‌نای ئه‌وه‌وه ناوداریهتیهك په‌یدا ده‌كات و گه‌نجه‌كان ده‌ست خۆشی لێ ده‌كه‌ن، كه‌چی كهف وكۆڵ و حهماسهكهكهی شتێكی كاتیه و ئه‌و جۆره گۆڕانكارییه‌ی ئه‌و خه‌ونی پێوه ده‌بینیت نابێته فاكته‌ر بۆ گۆڕینی ئه‌و ره‌وته باوه‌ی قه‌دی گرته‌وه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر، بۆیه وا باشتره له‌بری ئه‌و وه‌همه، ئه‌و ئه‌كته‌ره له‌رووی هونه‌ری نواندنه‌وه دروست بكه‌ن و هانی بده‌ن كه به‌رده‌وام بێت له‌كاری نواندندا، نه‌خرێته نێو گێژهنهیهكی بێ ئاكام، چونكه ده‌سه‌ڵاتی سینه‌ماش ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌ها نیه‌و له‌هه‌موو حاڵه‌تێكا ناتوانێت هێڵه سووره‌كان ببه‌زێنێ، ئه‌گه‌ر هاوكوف نه‌بێت له‌گه‌ڵ واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی كۆمه‌ڵگا.
بینه‌ر هه‌ر ته‌نها به‌گرته‌ی وروژێنه‌ر سه‌رنجی راناكێشرێت، بگره زۆر جاران روخساری جوانی ئه‌كته‌رو نواندنی به‌هێزی ئه‌كته‌ر، كاریگه‌رتر ده‌بن له‌گرته‌ی بێ گیان و دروست كرا‌و، ئه‌وه‌تا زۆرلهبهرههمه درامی و سینه‌ماییه گه‌وره‌كانی دنیا به‌و دوو توخمه‌ی روخسار‌و نواندن خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی جیهانییان وه‌رگرتووه‌و خاوه‌نی زۆرترین بینه‌ر بوونه، بۆیه له‌سه‌رده‌مێكی وه‌ك ئێستا به‌رهه‌م هێنه‌رو ده‌رهێنه‌ره‌كان ئه‌لته‌رناتیفی به‌هێزتریان له‌پرسی وروژێنه‌ر هه‌یه كه هاوكوفه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی هونه‌ری سینه‌ماو ئه‌قڵیه‌تی بینه‌ری نوێ ی سینه‌ما.
له رووی بازرگانییه‌وه:
دیاره هه‌ندێ له‌كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنان، له‌وانه‌ی پرسی بازرگانی ده‌خه‌نه پێشه‌وه‌ی پرسی جۆری فیلم و ئاستی فیلم، به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی له‌رووی په‌روه‌رده‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كۆمه‌ڵگاكانیان په‌یوه‌ست نین به هیچ یاسا‌و رێسایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه له‌رووی په‌روه‌رده‌وه كه جودا بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراوی رۆژهه‌ڵاتی، سینه‌ما ده‌كه‌ن به‌فاكته‌رێكی بازرگانی دابڕاو له به‌ها هونه‌ری و هزری و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه كه تێیدا ئامانج ته‌نها ده‌سكه‌وت و داهاتی ماددی بێت، وه‌ك فیلم و زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه توركیه‌كان، كه گه‌مه به عه‌قلیه‌ت و مه‌زاجی گه‌نج ده‌كه‌ن و دووری ده‌خه‌نه‌وه له‌هه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی ئایدۆلۆژی هزری، ئه‌و فایرۆسه فیلمانه ده‌رژێننه نێو خێزان و ئهقڵو په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمهڵگاكهیانی پێ هه‌ڵده‌ته‌كێنن، هه‌مان ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌فرۆشنه وڵاتانی ده‌ورو به‌ری خۆشیان و زۆر وڵاتی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی، بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و واقیعه‌ی ئه‌وان هه‌یانه، ئه‌گه‌رچی جیاوازییه‌كی زۆریش هه‌بێت له‌نێوان واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی ئه‌و وڵاتانه‌دا.
بۆیه هه‌ندێ له‌وڵاتانه‌ی كڕیاری ئه‌و به‌رهه‌مه كرچ و كاڵه بازرگانیانه بوون، به‌پێی یاسا كڕینی ئه‌و زنجیره درامایانه‌یان قه‌ده‌غه كردووه، دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و فیلمه بازرگانیانه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك ناگونجێ و ئاسه‌واره نه‌گه‌تیفه‌كانی چیه به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێك دانی عه‌قلیه‌تی گه‌نجه‌كانیان، لێره له‌كوردستانیشدا هه‌ندێ كه‌ناڵی كوردی ده‌ست پێشخه‌ر بوون بۆ قه‌ده‌غه كردنی ئه‌و دراما دۆبلاژ كراوانه به‌هه‌مان هۆكار، به‌ڵام چونكه یاسایه‌ك نیه بۆ ناچار كردنی كه‌ناڵه كوردییه‌كان، پرۆسه‌كه نابێته پرۆسه‌یه‌كی به‌زۆره ملێ و ئه‌و كه‌ناڵه بازرگانیانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ماددی خۆیان پێ گرنگتره له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، چاویپۆشی له‌هه‌موو ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن.
ئێمه له‌كوردستاندا به‌گشتی كۆمپانیای به‌رهه‌م هێنانی فیلممان نیه، ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رهه‌می تاك تاكه‌یه، كه‌به سپۆنسه‌ر به‌رهه‌م دێن، هه‌ندێ له‌و ده‌رهێنه‌ره لاوانه وای بۆ ده‌چن ده‌رخستنی هه‌ندێ گرته‌ی وه‌ك ماچ بازاڕ بۆ فیلمه‌كه‌یان په‌یدا ده‌كات، بۆیه به‌دوای پاساوی هونه‌ری دا ده‌گه‌ڕێن كه‌خه‌ڵكی قه‌ناعه‌ت به‌شه‌رعیه‌تی ئه‌و گرتانه بێنن.
كه‌چی له‌راستیدا ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت بازاڕ بۆ فیلم دروست بكه‌یت، كه‌ره‌سته‌و ئامرازی زۆرت له‌به‌رده‌م دایه كه فیلمه‌كه‌ت ره‌واجی هه‌بێت، هه‌ر بۆ نموونه فیلمێكی (په‌یكه‌ری دڵ) كه تا ئێستا ژماره‌ی بێ هاوتای له رووی ژماره‌ی بینه‌رانه‌وه به‌ده‌ست هێناوه له‌هه‌موو كوردستاندا، ئه‌و گرته كرچ و كاڵانهشی تێدا نه‌بووه، كه‌هه‌ندێ ده‌رهێنه‌ری لاو ده‌یكه‌ن به‌پاساو.
ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پیشه‌سازی سینه‌مامان هه‌بێت و له‌ئاینده‌دا ئه‌و پیشه‌سازییه بازاڕی هه‌بێت، ئه‌وه ده‌بێت بزانین چۆن فیلم دروست بكه‌ین، به‌هۆی ئه‌و شاره‌زابوونه له‌چۆنیه‌تی دروست كردنی فیلم ، بازاڕێك له‌كوردستاندا دروست ده‌كه‌ین كه پێشتر نه‌بووه‌و بازرگانانی ئێمه به‌هۆی ترس و نابه‌ڵه‌دییان ، یا ناشاره‌زاییان له‌به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و بازاڕه نه‌وێراون خۆیانی لێ بده‌ن، به‌مه سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهات ده‌دۆزینه‌وه كه‌ره‌نگه زۆر لهسهرمایهداران به‌هۆی گه‌رم بوونی ئه‌و بازارٍِه رووی تێ بكه‌ن و سینه‌مای كوردی ببوژێته‌وه‌و هونه‌رمه‌ندانی كوردیش ده‌رگایه‌كی نوێیان بۆ ده‌كرێته‌وه كه له‌و ده‌ست به تاڵی و بێ كارییه رزگارییان ده‌بێت و باری ئابووریشیان به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.
رووی دووهه‌می دروست بوونی ئه‌و بازاڕه ئه‌وه‌یه كه بینه‌رانی ئێمه زێتر له‌وه‌نده له‌سینه‌ما نزیك ده‌بنه‌وه‌و سینه‌ما ده‌بێته ئامرازێكی دیكه‌ی شارستانی و كات به‌سه‌ر بردن و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆهوشیاربوونهوهی خه‌ڵكی له‌هونه‌ری سینه‌ماو گرنگی سینه‌ما له‌ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی .
به‌مه‌ش له‌رووی سایكۆلۆژییه‌وه بینه‌ری كورد له‌شاره‌كانی كوردستاندا مهنفهزێكی دیكه‌یان بۆ ده‌كرێته‌وه بۆ هه‌ناسه‌دان و روو تێكردنه هۆڵه‌كانی سینه‌ما، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنیانه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆژی و رۆشنبیرییه‌وه.
ن/ حه‌یده‌ر عه‌بدولڕحمان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.