Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:50

تره‌مپ: ئێران هه‌رگیز جه‌نگى نه‌بردۆته‌وه‌ به‌ڵام هه‌رگیز گفتوگۆکان له‌ده‌ست نادات

روحانى: ئاماده‌نین له‌سه‌ر مێزى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان دانیشین له‌ژێر ناوى دانوستاندن
تره‌مپ
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا نوسیویه‌تى "ته‌نها بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌، ئێرانییه‌كان هه‌رگیز جه‌نگیان نه‌بردۆته‌وه‌ به‌ڵام هه‌رگیز گفتوگۆكانيان له‌ده‌ست نه‌داوه‌".
 
لێدوانه‌كه‌ى تره‌مپ دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رۆژى دووشه‌ممه‌ 29ى ته‌مموزى 2019، رایگه‌یاند كه‌ ئێران به‌ داواكارییه‌كه‌ی رازى نه‌بووه‌ تا بچێته‌ تاران و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانى ئێرانى گفتوگۆ بكات.

جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا پێش هه‌فته‌یه‌ك رایگه‌یاند: "بۆ من سه‌خته‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌م" ئه‌م قسه‌یه‌شى وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنى نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بكات له‌ جێگاى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى ساڵى 2015ی ئه‌تۆمى ئێران، پێشتریش پۆمپیۆ رايطةياند: كه‌ تره‌مپ ئاره‌زووى گفتوگۆكردنى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئێران به‌ڵام ده‌یه‌وێت تاران ره‌فتارى بگۆڕێت.

هه‌روه‌ها هه‌فته‌ى پێشوو حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران له‌ پێگه‌ى ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆیدا  راگه‌یاندبوو: " هه‌روه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌ركى جێبه‌جێكارى وڵاته‌كه‌م له‌ ئه‌ستودایه‌، ئێمه‌ به‌ ته‌واوى ئاماده‌ین دانوستانى یه‌كسانى و یاسایى و ڕاستگۆیانه‌ ئه‌نجام بده‌ین بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئێمه‌ ئاماده‌ نیین له‌سه‌ر مێزى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان دانیشین له‌ژێر ناوى دانوستاندن".

روحانى ئه‌وه‌شى دووپات كرده‌وه‌، تاران به‌دواى گرژى و ئاڵوزیدا ناگه‌ڕێت، به‌ڵام هه‌وڵى ئارامى ناوچه‌كه‌ ده‌دات، روحانى له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خوى نوسیویه‌تی"ئێمه‌ رێگه‌ به‌ كه‌س ناده‌ین ئاژاوه‌ بۆ كه‌نداوى فارس و گه‌رووى هورمز بهێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دواى گرژى و به‌ره‌نگارى سه‌ربازى نین.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.