Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:43

ئه‌مریکا: ئێمه‌ له‌وه‌ پشتڕاستین که‌ فرۆکه‌یه‌کی بێفرۆکه‌وانی ئێرانیمان به‌رداوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و تێکمان شکاندووه‌

دوو فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی ئێرانی زۆر له‌ كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكا‌ نزیك بوونه‌ته‌وه‌
دوو فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی ئێرانی زۆر له‌ كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكا‌ نزیك بوونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشكرای كرد پێده‌چێت وڵاته‌كه‌ی دوو فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی ئێرانی له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا تێكشكاندبێت. 

ماك ماكینزی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناسراو به‌ "سنتكام" كه‌ به‌ سه‌ردانێكی له‌ ناوچه‌كه‌یه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر كه‌شتی جه‌نگی یو ئێس ئێس باكسه‌ره‌وه‌‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌وه‌ پشتڕاستین كه‌ فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی ئێرانیمان به‌رداوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و تێكمان شكاندووه‌. 

بی بی سی له‌و باره‌وه‌ رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی دوو فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی ئێرانی زۆر له‌و‌ كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌ی ئه‌مریكا‌ نزیك بوونه‌ته‌وه‌، كه‌شتییه‌كه‌ ته‌قه‌ی لێنه‌كردووه‌ به‌ڵكوو جۆره‌ سیگناڵێكی‌ ئاراسته‌ی ئه‌و دوو فرۆكه‌یه‌ كردووه‌. 

دوای ئه‌وه‌ لاشه‌ی یه‌ك له‌ فرۆكه‌كان به‌ تێكشكاوی له‌ ئاودا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له‌سه‌ر شاشه‌ی رادار ون بووه‌ و دیار نه‌ماوه‌. 

ماكینزی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ هه‌ردوو فرۆكه‌ بێفرۆكه‌وانه‌كانمان تێك شكاندووه‌. 

دیاره‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: كه‌شتی جه‌نگی یو ئێس ئێس باكسه‌ر له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی ئێرانی تێكشاندووه‌ كه‌ هه‌وڵی داوه‌ لێیان نزیك بێته‌وه‌.

لێدوانه‌كه‌ی ئه‌م فه‌رمانده‌ باڵایه‌ی ئه‌مریكا كه‌ بۆ دووه‌م جار راستی ئه‌و رووداوه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه، به‌ ته‌واوی لێدوانی پێشووی كاربه‌ده‌ستانی تارانی برده‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ كه‌ ره‌تیان كردبووه‌ هیچ فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌یان تێكشكابێت. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.