Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 22:59

له‌هێرشێکدا دوو پاسداری ئێران کوژران و دووی دیکه‌یش برینداربوون

له‌پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی پێكدادانێك له‌ نێوان سوپای پاسداران و گرووپێكی چه‌كداری له‌ قه‌زای سه‌راڤان سه‌ربه‌ پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، دوو پاسدار كوژران.

ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكامی پێكدادانێك له‌ نێوان سوپای پاسداران و گرووپێكی چه‌كداری له‌ قه‌زای سه‌راڤان نزیك سنوور له‌گه‌ڵ پاكستان، دوو پاسدار كوژراون و دووی دیكه‌یش برینداربوون.

"جه‌یشول عه‌دل" كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ وه‌ك "رێكخراوی تیرۆریستی" له‌قه‌ڵه‌مدراوه‌ و خۆیشی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات "داكۆكی له‌ مافه‌كانی‌ گه‌لی به‌لوجی سوننه‌ مه‌زهه‌ب ده‌كات" خه‌باتی چه‌كداری ده‌كات له‌ دژی ئیداره‌ی تاران.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.