Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:45

کورته‌ فیلمی "دواچاره‌نووس" به‌شداری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "عیون بغداد" ده‌بێت

تا ئێستا له‌ 13 فێستیڤاڵ وه‌رگیراوه‌
کوردستان TV
100%

كورته‌ فیلمی "دواچاره‌نووس" له‌ سیناریۆ و ده‌رهێنانی سینه‌ماكار "كامه‌ران مه‌نسوور"، و له‌ نواندنی (شایی نه‌جات و گوڵێ حه‌سه‌ن)، به‌شداری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی (العیون بغداد)ه‌، فیلمه‌كه‌ كێبه‌ركێی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات ده‌كات، فێستیڤاڵه‌كه‌ش بڕیاره‌ 27/7/2019، له‌ شاری به‌غدا ده‌ست پێ بكات و ماوه‌ی سێ ڕۆژ بخایه‌نێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌رهێنه‌ر (كامه‌ران مه‌نسوور) به‌ "هه‌ولێر"ی ڕاگه‌یاند: خۆشحاڵم كه‌ فیلمه‌كه‌م وه‌ك تاكه‌ فیلمی كوردی، له‌ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی (العیون بغداد) به‌شداره‌، كه‌ بڕیاره‌ 27/7/2019، له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت.

ده‌رباره‌ی ئامانجی به‌شداربوونی له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا گوتی: گرنگ ئه‌وه‌یه‌ فیلمه‌كه‌مان وه‌ك فیلمێكی كوردی خۆی بسه‌لمێنێ له‌و فێستیڤاڵه‌و و له‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانی و هه‌رێمایه‌تیه‌كاندا.

 سه‌باره‌ت به‌ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات له‌ هه‌ر فێستیڤاڵێك پێویسته‌ و زۆر كاریگه‌ریی ده‌بێت ده‌رهێنه‌ر خۆی ئاماده‌بێ، كاتێك ده‌رهێنه‌ر به‌شداری ده‌كات، شانسی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی زیاتر ده‌بێ.

له‌ كۆتاییدا ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆك و په‌یامی فیلمه‌كه‌ گوتی: ئه‌گه‌ر په‌یامه‌كه‌ت مرۆڤانه‌ نه‌بێت، ئه‌وا نه‌وه‌ی دوای تۆ درێژه‌پێده‌ری ئه‌و په‌یام و رێگه‌یه‌ نابێت.

پتر گوتیشی: له‌گه‌ڵ هاتنی (داعش)یش ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ به‌دی ده‌كرا. له‌م فیلمه‌دا ئاماژه‌ به‌و ڕووداوانه‌ كراوه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كچه‌ یه‌زیدییه‌كان كرا و له‌ بازاڕه‌كانی فرۆشتن وه‌كو كویله‌ ده‌فرۆشران.

شایه‌نی باسه‌: ئه‌م فیلمه‌ تا ئێستا له‌ 13 فێستیڤاڵ وه‌رگیراوه‌، له‌ هه‌ندێكیان نمایش كراوه‌ و له‌ هه‌ندێكیشیان تا كۆتایی ئه‌مساڵ نمایش ده‌كرێت، له‌وانه‌ له‌ (سیڤالۆ فیلم ڤیستیڤالۆ) له‌ ئیتالیا، (النور السینمائی دولی) له‌ مغرب، له‌ نایجریا و هندستان و وڵاتانی تر، هه‌روه‌ها له‌ ناوخۆش له‌ هه‌ولێر و به‌غدا.

له‌ سینۆپسی فیلمه‌كه‌دا هاتووه‌: كوڕی یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ گه‌وره‌كانی داعش ده‌كه‌وێته‌ داوی عه‌شقی كچێكی یه‌زیدی، دواتر كه‌ بۆ یه‌ك نابن، كوڕه‌كه‌ دوور له‌ بۆچوونه‌كانی باوكی ده‌ڕوات له‌ یانه‌كانی شه‌وانه‌ كار ده‌كات.

ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ توندڕه‌وی له‌ هه‌موو ئایین و ئایدۆلۆژیا و بیركردنه‌وه‌كان، هه‌روه‌ها كاتێك خاوه‌نی ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وانه‌ ململانێ له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن وه‌كو كۆیله‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دیله‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌م شێوازه‌ به‌ درێژایی میژوو به‌رجه‌سته‌ كراوه‌.

سه‌رچاوه‌/ هه‌‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.