له‌سه‌رده‌می خۆیاندا هونه‌رمه‌ندی زێڕین بوون ، داهێنه‌ری گروپی خێزانین ، كامگارانیش له‌وانه‌وه فێر بوون ، سێ برا؟بوون ، له‌نێوان هێڵی ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌ڵان و موكریان هه‌گبه‌یان پڕ كردووه له ئاوازی ڕه‌سه‌ن ، له‌سه‌قز ده‌ركه‌وتن و له كوردستانی گه‌وره ناویان ده‌ركرد ، شه‌مامه‌و خاڵ ، خه‌نه‌به‌ندان ، زۆری تر ئه‌وان پێیان ناساندین .
كه‌م خه‌نه‌به‌ندان و ژن گواستنه‌وه نیه له موكریان و ئه‌رده‌ڵان ئه‌وانه به‌ڕێوه‌یان نه‌بردبێت ، خاوه‌نی چل و،شه‌ش گۆرانی تۆماركراون به‌شێكیان به وێنه‌وه ،داهێنه‌ری مه‌زنی سه‌رده‌می خۆیان بوون ، به سێ ئامێری كوردیه‌وه شه‌ویان به‌ڕۆژ ئه‌كرده‌وه .
موزیسان و مێژووناسان و تۆژه‌ران كه‌مته‌رخه‌من له‌به‌رامبه‌ر مه‌زنی ئه‌و سێ برایه‌دا ..من خه‌ریكم به تۆژینه‌وه‌یه‌ك كه‌مێكی پاداشتی گه‌وره‌ییان بده‌مه‌وه.
ن/ سه‌ركه‌وت بورهان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.