رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە پەکینی پایتەختی چین رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، ئامادەیە نێوەندگیری نێوان واشنتن و تاران بکات.
سەرۆکی تورکیا راشیگەیاند، لەسەر ئەم پرسە قسە لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و حەسەن رووحانی، سەرۆک کۆماری ئێران دهكهم.
ئەمە لەکاتێکدایە ئێران دەڵێت، بەهۆی پابەندنەبوونی وڵاتانی ئەوروپایی بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی و پارێزگارینەکردن لە رێککەوتنەکە، پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکەن.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم هۆشداری بە ئێران دابوو کە یاری بە ئاگر دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران بەسەرخۆیاندا دەشکێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.