هێزە ئەمنییەکانی تورکیا چل و پێنج کۆچبەری نایاساییان لە رۆژئاوای ئه‌و وڵاته دەستگیرکرد.
لەوکاتەی کە ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر لە هەوڵدابوون بەشێوەی نایاسایی بپەڕنەوە بۆ دوورگەی میدلی لە وڵاتی یۆنان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیركران، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه چل و پێنج كه‌س بوون و گوندێکی ناوچەی ئیزینا لە پارێزگای چاناکالە خۆیان حەشارداوبوو و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه هەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانی بوون کە ژمارەیەک ئافرەت و منداڵیشیان لەنێودا بوو. دوای دهستبهسهركردنیشیان کۆچبەرە نایاساییه‌كان رەوانەی فەرمانگەی کۆچ لە شاری ئەیواجیک لە پارێزگای چاناکالە کران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.