سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا ده‌كات ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس (عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا)ـمان پێگه‌یشت.
خوالێخۆشبوو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر و به‌رگریكار بووه له ماف و ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكار و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.
له خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انالله و انا الیە را‌جعون
مەسعوود بارزانی
29ـی6ـی2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.