ئه‌مرۆ شه‌ممه 29 ى 6 ى 2019 ، فازڵ میرانى سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌ب پێشوازی له‌كۆنسولی گشتى ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان ( ستیڤ ڤاگن ) و شاندی یاوه‌ری كرد
له‌و دیداره‌دا وێرای به‌خێر هاتنى میوانه‌كان سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری بۆ ئه‌م دیداره و دوا پێشهاته‌كانى هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و ئه‌و گۆڕانكارییه هێراییانه‌ى كه‌به‌ناوچه‌كه گوزه‌ر ده‌كات گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بیر‌ورا له‌باره‌ى ناسه‌قامگیری شاری كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ئاڵوگۆڕ كرا و سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتى له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه‌گرنگه ره‌وشى شاری كه‌ركوك ئاسایی بكرێـته‌وه
فازل َ میرانى به‌شاندی میوانی ڕاشیگه‌یاندووه كه‌گه‌شبینه له‌مه‌ڕ پرۆسه‌ى سیاسی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان به‌گشتى و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان
هه‌ر له‌و دیداره‌دا كۆنسوڵی گشتى ئه‌مریكا سوپاسی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی كرد بۆ ئه‌م دیداره و په‌رۆشى كۆنسوڵخانه‌ى ئه‌مریكای دووپاتكرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ینى هه‌ردوولا
هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆشى ده‌ڕبریوه له‌باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و باشتر بوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.