بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كردهوه كه لە گوندی کانی کەوەی سەربەناحییەی وارماوای قەزای شارەزور کەسێک بەناوی (ن،ع،ف) فیشەکێک دەنێت بەسەری براگەورەکەی خۆیەوە بەناوی (ه،ع،ف) و برینداری دەکات.
پۆلیسى سلێمانی دهشڵێت دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە بۆ شوێنی رووداوەکە بریندارەکە بۆنەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ گواسترایەوەو دوای چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە ڕێگادا گیانی لەدەستدا.
راشیدهگهیهنن هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار، بەچەند كاتژمێرمێك دوای ڕووداوهكه توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیش بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆفدا بگیرێت کەبە تۆمەتبار بووە.
لهكۆتادا پۆلیسى سلێمانى رایدهگهێنێت تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیرا
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.