فلیمی ئه‌نیمه‌یشێنی "كوڕی ده‌ریا" له ده‌رهێنانی "عه‌باس جه‌لالی یه‌كتا" بوو به براوه‌ی خه‌ڵاتی تایبه‌تی شاری ئه‌نسی له به‌شی پانۆڕامای كورته فیلمی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی "ئه‌نسی" له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا.
په‌نجا و نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی ئه‌نسی ٢٠ تا ٢٥ی جۆزه‌ردان له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه چوو و تێیدا فیلمی ئه‌نیمه‌یشینی "كوڕی ده‌ریا" له ده‌رهێنانی عه‌باس جه‌لالی یه‌كتا خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی برده‌وه.
ئه‌مساڵ ٣ هه‌زار و ٦٩ فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن له ٩٤ وڵات داوای به‌شداریی له ئه‌نسی ٢٠١٩ بوون كه به گشتیی ٢٠٠ فیلم له به‌شه جۆربه‌جۆره‌كانی فێستیڤاڵ وه‌رگیران و چوونه سه‌ر په‌رده‌ی زیوین.
له به‌شی پانۆڕامای كورته فیلمی ئه‌نسی ٢٣ فیلم له وڵاتانی ئێران، كۆڕواسی، ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا، بڕازیل، چین، پێرو، یوونان و ... به‌شدار بوون.
له ئێرانه‌وه سێ ئه‌نیمه‌یشێن به ناوه‌كانی گورگ، كوڕی ده‌ریا و برسیه‌تی، به‌شدارییان كرد له‌م فێستیڤاڵه‌دا وه‌كوو دیار و ناودارترین ڕووداوی ساڵانه‌ی سینه‌مای ئه‌نیمه‌یشێن له ئاستی جیهان.
له‌باره‌ی فیلمی كوڕی ده‌ریا هاتووه: ژن و مێردێك له گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یان، له سه‌ر دیوارێك ده‌ژین، بوونی كوڕه‌كه هێدی هێدی له ژیانی ئه‌واندا گۆڕانكاریی به‌دی دێنێت.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
داڕشتنه‌وه/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.