به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان سوپای سووریا و گرووپه چه‌كداره‌كان له نزیك پارێزگای ئیدلب له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری ڕابردوودا 121 كه‌س كوژراون.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی ڕاگه‌یاند له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی نێوان سوپای سووریا و گرووپه چه‌كداره‌كان له پارێزگای ئیدلب له باكووری ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته به‌ر له دوو ڕۆژ 53 كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به سوپای سووریا كوژراون، هه‌روه‌ها 48 چه‌كداری ئه‌و گرووپه‌ش له‌و پێكدادانه‌دا كوژران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونیشیكرده‌وه كه شه‌وی ڕابردوو سوپای سووریا چه‌ند مووشه‌كێكی دوورهاوێژی هه‌ڵگری بۆمبی هێشووی ئاڕاسته‌ی ده‌وروبه‌ری خان سبل و كه‌فر به‌تیخ كردووه له ڕیف ئیدلب، وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه گرووپه چه‌كداره‌كان شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو كردیانه سه‌ر باكووری ڕۆژئاوای پارێزگای حه‌ما له نزیك پارێزگای ئیدلب.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكراشیكرد له‌وه‌ته‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له نیسانی ڕابردوو زیادیكردووه له نێوان سوپای سووریا و ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه ئه‌م هێرشه‌ی شه‌وی ڕابردوو به گه‌وره‌ترین و خوێناوی‌ترین هێرش داده‌نرێت.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.