محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران راگەیاند، وڵاتەكەی پێشنیاریكردووە، لەگەڵ وڵاتانی كەنداو بەڵێننامەیەك واژۆ بكەن، كە هیچ لایەنێك دژایەتی ئەوی دیكە نەكات.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە كە وڵاتەكەی نیازی هەیە پەیوەندییەكانی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی كەنداو بگەیەنێتەوە ئاستێكی باش.
روونیشیكردەوە كە ناردنی هێزی سەربازی زیاتر لە لایەن ئەمەریكاوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای تۆمەتباركردنی تاران لە لایەن واشتنتنەوە بە هێرشكردنە سەر كەشتییە نەوتییەكان لە ناوچەكە، ئاماژەیەكی زۆر مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی نێودەوڵەتی .
لەلایەن خۆیەوە محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە كە دژی رێكارەكانی ئەمەریكاین دژ بە ئێران .
ئەوەشی دووپاتكردۆتەوە كە عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیكەی ناوچەكە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی ئەو گرژییەی نێوان ئێران و ئەمەریكا لە سەر هێلە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.