له شارۆچكه‌ی توشبا سه‌ربه پارێزگای وان، 213 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای وان، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شارۆچكه‌كه له خاڵێكی پشكنیندا له‌سه‌ر رێگای وان-ئه‌رجیش، بارهه‌ڵگرێكی گومانلێكراویان راگرتووه.
دوای پشكنینی بارهه‌ڵگره‌كه ده‌ركه‌وت كه 213 كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتووه كه 103یان ئه‌فغانستانی و 110یان پاكستانی بوون.
دوای كاره‌كانی ئاسایش، كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی كۆچی پارێزگاكه كران.
هاوكات شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش ده‌ستگیركرا و له لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌رچوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.