ن/ وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د
ئه‌گه‌ر به وردی گوێ له‌و ده‌نگانه بگریت كه یاریی جوان به گۆرانی ده‌كه‌ن، به‌ئاسان ده‌توانی ئه‌و ده‌نگانه‌ی په‌روه‌رده كراون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به سروشتی خۆیان خۆش و سازن به‌راورد بكه‌یت تۆ ده‌توانی له‌وێوه داهێنان له ده‌نگ بدۆزێته‌وه.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی داهێنان له گۆرانیدا، مه‌رج نییه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌موو توخمه‌كان بكه‌یت ئه‌وجا داهێنانه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌یت. راسته به هه‌موو توخمه‌كان زیاتر و ئاسانتر داهێنانهكهت پێشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ناویاندا ده‌نگی گۆرانیبێژ له هه‌موو توخمه‌كانی تر خۆی جیا ده‌كاته‌وه. زۆرن ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌بێ موزیك و ئامێره‌كانی ده‌نگ، ده‌توانن زۆرترین چێژت پێ بگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر تۆزێك یاری و سه‌ما له‌گه‌ڵ میلۆدیدا بكه‌ن، داهێنان بۆ ئه‌وان ئه‌سته‌م نابێت. لێره‌وه بایه‌خی ده‌نگی په‌روه‌رده‌كراو له‌گه‌ڵ ده‌نگی پهروهردهنهكراو یان ده‌نگی سروشتی ده‌رده‌كه‌وێت.
وردتر بیر بكه‌ره‌وه و زیاتر سه‌رنج بده، له‌ناو هه‌موو ده‌نگه‌كانی گۆرانیی كوردی، محه‌مه‌دی ماملێ به نموونه وه‌ربگره. ئه‌و ده‌نگه له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیدا چۆن خۆی نمایش كردووه، تا ئه‌وكاته‌ی ژیانی به‌جێ هێشت، هه‌مان ده‌نگ بووه (جیا له‌كاتی نه‌خۆشی و پیربوون)، بۆیه ده‌نگی ماملێ له سروشته‌وه خۆڵقاوه نه‌ك خۆی یان كه‌سێكی دیاریكراو په‌روه‌رده‌ی كردبێت. نموونه‌ی وه‌ك ماملێ زۆرن، وه‌ك ئهسغهزی كوردستانی، مه‌زهه‌ری خالقی، حه‌سه‌ن زیره‌ك، تاهیر تۆفیق، حه‌سه‌ن گه‌رمیانی، شه‌مال سائیب، سێوه، حه‌مه‌ی نێرگز، حهمهعهباس به‌هرام و زۆریتر.
هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه له مێژوودا توانیویانه ته‌نیا به ده‌نگ داهێنان بكه‌ن، زۆرجار پێویستیان به ئامێرێكی موزیكی یان ئامێره ده‌نگییه‌كان نه‌بووه تا خۆیان نمایش بكه‌ن و خۆیان به ساز پێشان بده‌ن. ئه‌وان هه‌رچییان كردبێ و گوتوویانه، به سروشتی خۆیان نمایشیان كردووه نه‌ك ئامێرێكی ده‌ستكرد و دروستكراوی مێشكی مرۆڤ. ئه‌گه‌ر زیاتر روونی بكه‌ینه‌وه، كه‌م نین ئه‌و نه‌وارانه‌ی گوێمان لێ بوون كه ته‌نیا به ده‌نگی گۆرانیبێژ تۆمار كراون، یان زیاتر ورد ببیته‌وه، كه‌م نین ئه‌و نه‌وارانه‌ی ته‌نیا به‌یه‌ك ئامێرێكی موزیك و ده‌نگی گۆرانیبێژ تۆمار كراون، كه‌چی زۆرترین چێژیان به بیسته‌ر گه‌یاندووه، له زۆرینه‌یاندا تا ئاستی داهێنان، داهێنه‌ر بوون. نموونه‌یان ماملێ، ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ، حه‌سه‌ن زیره‌ك و زۆریتر، بێگومان ئه‌و داهێنانه ده‌كه‌وێته‌به‌ر ده‌نگی گۆرانیبێژ نه‌ك ده‌نگی ئامێره موزیكییهكه.
به‌دیوه‌كه‌ی تردا دیسان ورد ببه‌ره‌وه، ده‌بینی یان ده‌بیستی زۆرن ئه‌و ده‌نگانه‌ی له گۆرانی له سه‌ره‌تادا ته‌نیا خۆش و ساز بوون، واته ده‌نگی ئاسایی بوون و زیاتر به توخمه‌كانی تری گۆرانی خۆیان نمایش كرد و وه‌ك گۆرانیبێژ له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه وه‌رگیران، به‌ڵام به‌پێی قۆناغه‌كانی ده‌نگ، په‌روه‌رده كراون و گه‌شه‌یان كردووه، له‌گه‌ڵیدا به‌هه‌مان شێوه توانیویانه تا ئاستێك داهێنان به ده‌نگه‌كانیان بكه‌ن.
بۆ ئه‌و ده‌نگانه‌یش نموونه‌مان گه‌لێ زۆرن، ناسری ره‌زازی، تاهیری خه‌لیلی، عوسمان عه‌لی، عه‌دنان كه‌ریم، هاوتا ئه‌سعه‌د، تارا ره‌سوول، زیاد ئه‌سعه‌د، له‌یلا فه‌رقی. به‌دوایاندا گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كان وه‌ك ئاگرین دڵشاد، چۆپی فه‌تاح، رۆژین، هانی، په‌یوه‌ند جاف، عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی و زۆریتر.
مه‌به‌ست له‌م كورته نووسینه ئه‌وه‌یه، مه‌رج نییه هه‌موو توخمه‌كانی گۆرانی پێكه‌وه بتوانن داهێنان بكه‌ن و پێشانمانی بده‌ن، زۆرجار ده‌نگی گۆرانیبێژ به‌ته‌نیا ده‌توانێ داهێنان بكات كه بۆ ئێمه نموونه گه‌لێ زۆرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.