گەشتی راستەوخۆی فڕۆکەوانی لە نێوان هەولێر و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی دەست پێدەکات.
بۆ یه‌كه‌مجار هێڵێكی دیكه‌ی ئاسمانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی ده‌كرێته‌وه بڕیاریشه ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی ئه‌و هێڵه كه ناوی هێڵی ئاسمانی گۆڵدن وایته بگاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
هێڵه‌كه توركیه و هه‌فتانه سێ گه‌شتی چوون و هاتن له نێوان وڵاتانی توركیا و هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام ده‌دات.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: له‌باره‌ی نرخی هێله نوێیه‌كه بڕیاره كوالێتی باشتر بێت له فرۆكه‌كانی دیكه و نرخیشی هه‌رزانتر بێت.
شایه‌نی باسه دۆخی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرەو پێشچووە و چاوەڕێ ده‌كرێت گەشتی راستەوخۆ بۆ وڵاتانی دیکەش زیاد بکرێت.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.