لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى ههولێر ڕایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی بنکەی پۆلیسی توڕەق ئاگادار کرانەوە بەبوونی دوو ڕوداوی کوشتن لەسنوری بنکەکەیان، دەست بەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن.
نهقیب سەربەست دارا ڕسول ئەفسەری بنکەی پۆلیسی توڕەق ڕایدهگهێنێت دوای ئهوهى ئاگادارکراینەوە بەبوونی 2 ڕووداوی کوشتن لە سنوری بنکەکەمان ئێمەش گەیشتینە شوێنی ڕووداو و دەستکرا بە لێکۆڵینەوەیەکی وورد توانرا ناسنامەی 2 تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین.
تاوانی یەکەم: تۆمەتبار (ک.ح.ص.)، تەمەن (29) ساڵ هەڵسابوو بەکوشتنی برای خۆی لەسەر کێشەیەکی خێزانی، تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددە (406) لە ی.س.
تاوانی دووەم: تۆمەتبار (م.ب.م.)، تەمەن (22) ساڵ هەڵسابوو بە کوشتنی دایکی خۆی، تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددە (405) لە ی.س.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.