لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5 ى 5 ى 2019 ، به سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت ، ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى دیكه‌ى پێشمه‌رگه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و بۆردی چاكسازی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی سه‌ر به وه‌زاره‌ت له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دوایین پێشهاته‌كان و پرۆژه‌كانی چاكسازی پێشمه‌رگه كرا، هاوكات تیمی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی هاوبه‌ش راپۆرتێكیان له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانیان بۆ پێشمه‌رگه پێشكه‌ش كرد‌و بهڵینیاندا به‌رده‌وامبن له هاوكارییه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
وهزارهتىپ پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له مانگی 7ى ئه‌مساڵ كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵا ئه‌نجام بدرێ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆگرامی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.