وابڕیار بوو هه‌فته‌ی ڕابردوو چوار مووچه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بگاته هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شبكرێت.
دوای سه‌ردانی شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری، وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ناردنی پاره‌ی چوار مانگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كە بۆ هەر مانگێك بڕی 68 ملیار دینار خەرجكراوە.
دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێڕاق بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی بۆ خەرجكردنی پارەی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە كە بۆ هەر مانگێك 68 ملیار دینارە دراوە و ئەمڕۆ یان سبەی پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان. ئاماژەی بەوەشدا میكانیزمی دابەشكردنەكە لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە كاری پێدەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.