سێرگی تشیمیزۆڤ، به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای رۆستیخ رایگه‌یاند: ئه‌و كاته‌ی ئه‌نقه‌ره كۆتایی به به‌شداریكردن له پڕۆگرامی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی ئێف 35 ده‌هێنێ، ئاماده‌ی هاوكارین بۆ فرۆشتنی فڕۆكه شهڕهكهركان له جۆری "Su-57" به توركیا.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: توركیا بازارێكی سه‌رنج راكێشه بۆ چه‌كه رووسییه‌كان، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌شی رێگه به هاورده‌كردنی "Su-57" ده‌ده‌ن، به‌ته‌واوه‌تی ره‌زامه‌ندی بۆ وه‌رگیراوه.
روونیشكردۆته‌وه كه نه‌وه‌ی پێنجه‌می فڕۆكه‌ی "Su-57"ی رووسی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئاسۆی هاورده‌كردنی بكرێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.