ئێواره‌ی دوێنێ 2-5-2019، له رێورهسمێكی فراواندا به‌ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌زیری خوێندنی باڵا، پارێزگاری سلێمانی، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی، هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه هونه‌ری و سیاسی و حیزبییه‌كان زانكۆی سلێمانی له پای ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی به هونه‌رو كلتوری كوردی گه‌یاندوه دكتۆرای فه‌خری به‌خشییه هونه‌مه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مه‌زهه‌ری خالقی .
مه‌زهه‌ری خالقی له كاتی وه‌رگرتنی دكتۆرای شانازی له زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌م خه‌ڵاته بۆمن له ئاستی خه‌ڵاتی نۆبڵ دایه.
لهوتارێكییدا كه به‌و بۆنه‌وه پێشكه‌شی كرد وه‌زیری خوێندنی باڵا گوتی: "هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی چۆن له بواره هونه‌رییه‌كه‌یدا نموونه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی ره‌سه‌ن و خاوه‌نی میلۆدی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌نگێكی بێوێنه بووه، به‌هه‌مانشێوه ئه‌م كاره‌شی له‌م ئهنستیوتهدا كه ئه‌ركی پاراستنی كولتووری نه‌ته‌وه‌یی و گۆرانی و سه‌رجه‌م داب و نه‌ریتی خۆمانه له هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان، جارێكی دیكه بووه‌ته وێستگه‌یه‌كی هه‌ره گه‌وره‌ی پاراستنی كولتووری نهتهوهییما.
شایانی باسه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مه‌زهه‌ری خالقی كه به‌رپرسی ئه‌نستیوتی كه‌له‌پووری كورده له سلێمانی، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 23000 میلۆدی كۆكردووه‌ته‌وه و زیاتر له 300 كتێبی به كوردی، عه‌ره‌بی و، ئینگلیزی چاپكردووه و بڵاوبووه‌ته‌وه. 60000 وێنه‌ی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كۆكراونه‌ته‌وه جگه له 200 به‌رهه‌می گۆرانی كه له‌لایه‌ن ئهنستیتیوتهكهیهوه تۆماركراون.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.