فه‌رهه‌نگی(صادق) كه فه‌رهه‌نگێكی عه‌ره‌بی – كوردییه ئێستا له په‌رتوكخانه‌كانی كوردستان ده‌ستده‌كه‌وێت.
فه‌رهه‌نگی(صادق) له ئاماده‌كرنی نووسه‌ر صادق رواندزییه پێداچوونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن نووسه‌رگه‌وره‌ی كورد (جه‌لال زه‌نگابادی) بۆ كراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤیدا نووسه‌ر صادق رواندزی سه‌باره‌ت به قاموسی فه‌رهه‌نگی(صادق)دا گوتی:له ساڵی هه‌شتاكان كاتێ میتۆدی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرا به عه‌ره‌بی تاره‌ده‌یه‌ك كێشه بۆ ئێمه‌مانان دروست بوو ، بۆیه له‌وكاته‌وه بیرم له‌وه كردوه قاموسێكی عه‌ره‌بی بۆ كوردی دابنێم هه‌ربۆیه وه‌كو پرۆژیه‌كی گرنگ زۆر به‌ووردی كارم له‌سه‌ر كرد،سه‌ره‌تا له هه‌ڵگرانه‌وه‌ی (فه‌رهه‌نگی مهاباد) له كوردی – عه‌ره‌بی بۆ عه‌ره‌بی - كوردی هه‌روه‌ها گوتی: نابێ رۆڵی مامۆستای زمانه‌وانی (جه‌لال زه‌نگابادی) له‌بیر بكرێت كه‌هاوكار پاڵپشتی من بوو.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا صادق رواندزی به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی : پرۆژه‌یه‌كی تریم سه‌باره‌ت زراوه‌ی ناوچه‌ی رواندز له‌ربه‌ر ده‌ست دایه چونكه له‌م ناوچه‌یه‌دا تاراده‌یه جیاوازی نێر مێ له به‌كارهێنانی وشه‌كان دا هه‌یه وه‌كو زمانی عه‌ربی، هیوادارم ئه‌م پرۆژه‌م به‌زووترین كات به ئه‌نجام بگات .
شایانی باسه فه‌رهه‌نگی (صادق) به (853)لاپه‌ڕه، له خانه‌ی "روائع الكتب" له وڵاتی توركیا له شاری ئیسته‌نبۆڵ چاپ كراوه ، كاری دیزاینی به‌رگ له‌لایه‌ن به‌رێز(حامد سه‌قزی) بۆكراوه‌له رووی هونه‌ریشه‌وه ،خاوه‌نی چاپخانه‌ی (شه‌هاب ) له هه‌ولێر هاوكاری به چاپ گه‌یاندنی قاموسه‌كه‌ی كردوه.
- صادق رواندزی ناوی صادق حاجی جه‌وهه‌ره له ساڵی 1964 له شاری رواندز له دایك بووه خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی له‌و شاره ته‌واو كردوه .
ده‌رچووی كۆلێژی ئادابه له زانكۆی به‌غدا ساڵی 1990 .
- بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له كارگێری و به‌رێوه‌به‌ردن له زانكۆی لوبنانی – فه‌رنسی ساڵی 2014.
-بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی تایبه‌تی به زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردن له ژێر ناوی(هكژا تكلّم سجن المحگّه)) به زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه ساڵی 2015.
-كۆمه‌ڵه شعیرێكی به ناوی (دڵ و خاك) ساڵی چاپ كردوه 2012
كۆمه‌ڵه شعیرێكی به زمانی عه‌ره‌بی ئاماده بۆچاپ.
-له ساڵی 28/2/1983 وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی ناوخۆ به‌شداری له خه‌باتی كوردایه‌تی كردوه له ساڵی 28/3/1983 سه‌ركردایه‌تی خۆپیشاندانی قوتابیان ئاماده‌یی رواندزی كردوه دژی به‌عسییه شۆفێنییه‌كان سێ جاریش له‌لایه‌ن ده‌زگا داپۆلسێنه‌كانی به‌عس گیراوه به توندترین شێوه ئه‌شكه‌نجه دراوه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.