Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 23:39

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران: تره‌مپ بوونه‌وه‌رێکی سه‌یره‌

هه‌ر رۆژه‌و له‌ رێككه‌وتنێك ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئێران، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ بوونه‌وه‌رێكی سه‌یر ناوده‌بات و ده‌ڵێت: هه‌ر رۆژه‌و له‌ رێككه‌وتنێك ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

 عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئێران (په‌رله‌مان) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ وتارێكیدا له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ جیهانی ئیسلامی له‌ 2035 گوتی: ئه‌مڕۆكه‌ ده‌بینین جووڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ بۆ دروستكردنی تیرۆره‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ ئه‌م وڵاتانه‌ تووشی كێشه‌ی ئه‌منی ببنه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ وڵاتانی ئیسلامی زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر ده‌كه‌ن.

 هه‌روه‌ها گوتیشی: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوونه‌وه‌رێكی سه‌یره‌ و هه‌ر رۆژه‌و له‌ رێككه‌وتنێك ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌و بیر له‌ داهاتوو ناكاته‌وه‌و سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی ده‌شێوێنێ.

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم – ئاژانسی ته‌سنیم

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.