له شاری كۆیه، به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند چله‌ی ماته‌مینی هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د كۆیی- ناسراو به (باب سه‌ردار) به‌رێوه چوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ندین وتار پێكه‌ش كران، وێڕای دڵنه‌وایی بۆ خانه‌واده و هاوڕێكانی، رۆڵی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له هه‌ردوو بواری هونه‌ر و په‌روه‌رده‌دا به‌رز نرخێندرا و كۆچی دواییه‌كه‌ی به خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو له هونه‌ری میوزیكی كوردی.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكیش به لۆگۆی مامۆستا سه‌ردار خه‌ڵات كران.
شایانی باسه، هونه‌رمه‌ند (سه‌ردار ئه‌حمه‌د) له ساڵی ١٩٤٥ له شاری كۆیه‌ی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب له دایك بووه و یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌ران و پاشان سه‌رۆكی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه، شاره‌زایی له چه‌ندین ئامێری میوزیكدا هه‌بووه و له چه‌ندین به‌رهه‌مدا به‌شدار بووه. جێی داخه كه دوای ماوه‌یه‌ك نه‌خۆشی، له رۆژی (١٧-٣-٢٠١٩) بۆ یه‌كجاریی ماڵئاوایی له دونیای هونه‌ر و له كوردستان كرد و هه‌ر له شاری كۆیه‌ی زێدی له‌دایكبوونی و له گۆڕستانی كه‌كۆن به‌خاكسپێردرا.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.