لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له باره‌گای بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بە سەرپەرشتی لیوا دلێر میران به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی و بە ئامادەبوونی راوێژکارانی وڵاتانی به‌ریتانیا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و نوێنەرانی هاوپەیمانان لە سەنتەری کوردستان بۆ مەشق و راهێنان ktcc))، كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه به‌ڕێوه‌چوو.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه كهكۆبوونهوهكه بۆ گفتوگۆكردنی زیاتر بوو له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی چاكسازی ، به‌تایبه‌تی ئەو پرۆژانەی کە لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەت لە کاردان و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پرۆژانه به پێشنیاز‌و راسپارده‌ی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندتر كران و بڕیاردرا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پرۆژه‌كان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی دوای په‌سه‌ند كردنیان بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
![1](/sites/default/files/inline-images/771205CA-EAE0-45CF-875F-638915D0004D.jpeg)
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.