ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 22ـی 4ـی 2019 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه پێك هاتبوو له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه فازڵ میرانی سكرتێر و د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس و هۆشیار زێباری و كه‌ریم سنجاری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان ئاماده‌ی بوون، بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاته سیاسییه‌كان و هه‌نگاوه‌كان بۆ ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق تاوتوێ كرا.
له به‌شێكی تری ئه‌و دانیشتنه‌دا ڕۆشنایی خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و دروستبوونی ئه‌و كه‌شه ئیجابییه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هاتووه‌ته ئاراوه، به‌رز نرخێندرا و جه‌ختیش له‌وه كرایه‌وه كه پێویسته ڕێگری له‌و ده‌نگانه بكرێت كه به‌نیازی تێكدانی ئه‌و كه‌شه ئیجابیهن چونكه باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێته هۆی سه‌قامگیریی و بووژانه‌وه له هه‌موو عێراقدا.
بارودۆخی پارێزگای نه‌ینه‌وا و بار و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه و به‌ڕێوه‌بردنی موسڵ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره بوو و هه‌ردوولا جه‌ختیان له چڕكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و سه‌قامگیری و ئاسووده‌یی بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای موسڵ كرده‌وه و ئه‌وه‌یش دووپاتكرایه‌وه كه پێویسته خه‌ڵك و پێكهاته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی له ئه‌و پارێزگایه‌دا بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.