پهرلهمانتاری پێشووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاند: بەسوپاسەو جەنابی سەرۆک رۆژی شەمە کۆمەڵێک رێکاری گرتە بەر و کۆمەڵێک رێنمای و راسپاردەشی دەکرد بۆ وەرگرتنەوەی زەوی جوتیارانی کورد له سنووری كهركووك.
شاخهوان عهبدوڵڵا پهرلهمانتاری پێشووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق له پهیجی تایبهتی خۆی فیسبووك نووسیویهتی: بۆیەک رۆژ جەنابی سەرۆک کەرکوک و خەڵکەکەی بەتەنها بەجێ نەهێشتوە .
دوای ئەوەی دیسان عەرەبە هاوردەکان لەسنوری گوندەکانی سەرگەران فشارێکی دیکەیان دروست کرد بۆ وەرگرتنەوەی زەوی جوتیارانی کورد لە سنورەکە ، راستەوخۆ بەسوپاسەو جەنابی سەرۆک رۆژی شەمە کۆمەڵێک رێکاری گرتە بەر و کۆمەڵێک رێنمای و راسپاردەشی دەکرد بۆ ئەوەی بەیەکجاری ئەو کێشەیە کۆتای بێت لەو رۆژەوە جگە لەهەنگاوە راستەوخۆکانی جەنابیان بۆ راگرتنی ئەو زێدەرۆیانە .
لەهەمان کاتدا کۆمەڵێک رێکار گیرانە بەرو بەردەوامە و مەسجی جەنابیان بەهەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشت کە هاوڵاتیانی ئێمە بەتەنها نین و بەهەموو هێزێک پشتگیریان دەکەین ، لێرەیش لەبەغدا لەماوەی سێ رۆژی رابردوو جگە لە کۆمەڵێک دیدارو کۆبوونەوەی تایبەت بەئاسایی کردنەوەی کەرکوک بابەتی زێدەرۆی لەسەر زەوییەکانی کەرکوک یەکێک تربو لەو بابەتانەی قسەمان لەسەر کردو ، لێرەوە جوتیارانی خۆمان لەو سنورەو تەواوی ناوچەکانی تری سنوری پارێزگای کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە هەموو پلانەکانی شۆڤینییەکان لەرووی یاسایی و كارگێری و سیاسییەوە پوچەڵ کرایەوە هەرهەنگاوێکی تاک لایەنانەش لەلایەن شۆڤینییەکان بەتوندی وەڵام دەدرێنەوە .
داڕشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.