وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆز کابینەی نوێی حکومەت پێکدەهێنرێت و لە دوو ڕۆژی داهاتووشدا ڕێککەوتنەکان لەوبارەیەوە کۆتای‌یان دێت.
مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند وه‌ك پارتی هه‌وڵێكی زۆرماندا وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان، رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رسێ لایه‌ن ببێته هۆی به‌هێزبوونی حكومه‌تی ئاینده و پێویستیمان به حكومه‌تێكی به‌هێزه به تایبه‌تی له‌و كه‌شوهه‌وایه‌ی كه ئێستا هه‌یه.
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی گوتیشی: لە ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی و پارتی لە دۆخەکە تێدەگەن و تەئکید لەوەشدەکاتەوە، پێویست بە سەردانیکردنی دووبارە ناکات بۆلای یەکتر، بەڵام پێویستیان بە کۆبوونەوەی هاوبەش هەیە، چونکە دەبێت کارەکانی حکومەت لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌م یه‌ك دوو رۆژه كۆتایی به هه‌موو شته‌كان دێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.