ڕۆژنامەنووسانى کەرکووک، دەڵێن ئازادى کارى رۆژنامەنووسى لە شارەکەیان سنووردارکراوە، ئیدارەى کەرکووک و هێزە ئەمنیەکانیش بە لە قاڵبدانى ئازادى میدیایى تۆمەتبار دەکەن.
له به‌دواداچوونێكی ماڵپه‌ری ده‌نگی ئه‌مریكادا هاتووه، دیمانه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ندین په‌یامنێر و رۆژنامه‌نووس ئه‌نجامداوه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ده‌ڵێن ئیداره‌ی كه‌ركووك رێگره له كاری رۆژنامه‌نووسی ناهێڵێن كاری رۆژنامه‌گه‌ری به ئازادی ئه‌نجام بده‌ن.
سۆران داودى پەیامنێرى کەناڵى حوڕە، ئاماژەى بەوەکرد رۆژنامەنووسان ناتوانن ئازادانە لە کەرکووک ڕوماڵى ڕووداوەکان بکەن، دەڵێت: جاران ئازادى بۆ کەناڵە حیزبیەکان زیاتربوو، بەڵام ئێستا گرفت بۆ ئەوانیش دروستبووە.
ناوبراو گوتی: رۆژنامەنووس دەبێت خۆى لەگەڵ دۆخەکەدا بگونجێنێت و کارى خۆى بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئاگادارى گیانى بێت، تا لەبڕى گواستنەوەى هەواڵ، خۆى نەبێتە هەواڵ.
بەشێک لە رۆژنامەنووسانى کورد، پێیانوایە ئیدارەى شارەکە جیاوازى دەکات لە نێوان رۆژنامەنووساندا، بە تایبەت ئازادى زیاتر بۆ راگەیاندکارە عەرەب و تورکمانەکان فەراهەمکراوە.
پێیوایە ئازادى کارى میدیایى بۆ میدیاکارە عەرەب و تورکمانەکان فەراهەمکراوە، لە کاتێکدا تا ماوەیەکى زۆر ڕوماڵکردن لە هەندێک میدیاى کوردى قەرەدەغەکراو بووە.
چه‌ندین پەیامنێر، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن دەزگا ئەمنیەکان تۆمەتبار دەکات بە چاوسوورکردنەوەى لە ڕۆژنامەنووسان و ئیدارەى کەرکوکیش تۆمەتبار دەکات بەوەى هەوڵى ئەوە دەدات رۆژنامەنووسان بخاتە ژێر رکێفى خۆیەوە، وەک ئەو دەڵێت، ئازادى کارى رۆژنامەگەرى لە کەرکووک تەواو سنووردارکراوە.
به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گروپێكی كوردی كه‌ركووك و خوورماتوو و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێمی كوردستان، راده‌ستی چه‌ندین میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی كران، ئه‌و كاته‌ش یه‌كێك له قوربان، ئه‌ركان شه‌ریف په‌یامنێری كوردستان تیڤی له داقوق بوو چه‌ند چهكارێكی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م خێزان منداڵه‌كانی شه‌هیدیان كرد.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.